ئەمڕۆ دواڕۆژە دوادیدارمانە دواڕۆژی عەشق و دڵداریمانە چی بە تۆ بڵێم بۆ ماڵئاوایی ئەوە من ئەڕۆم بەرەو تەنهایی وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان چۆن یەکمان ناسی بۆ ئازار و ژان ڕەنگە ساڵانێک لەگەڵ ئازارا لە ناو نامۆیی خەڵکان و شارا ژین بەسەر بەرم دوور لە عەشقی تۆ تاکوو دەمکوژێ تاسەی دووری تۆ وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان چۆن یەکمان ناسی بۆ ئازار و ژان وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان سەختە وەک مەرگە بە بێ تۆ ژیان با ماڵائاوایی کەین بە یەکجاری بیدە بە دەستم دوانامە و دیاری یادگاری ئەمڕۆش بنووسە گیانە ئەمڕۆ کۆتایی یادگارییەکانە وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان سەختە وەک مەرگە بە بێ تۆ ژیان
Emro dwaroje dwadîdarmane Dwarojî ’eşqû dildarîmane Çî be to bilêm bo mal’awayî Ewe min erom berew tenhayî Werzî sefere werzî dabran Çon yekman nasî bo azarû jan Renge salanêk legel azara Le naw namoyî xelkanû şara Jîn beser berim dûr le ’eşqî to Takû demkujê tasey dûrî to Werzî sefere werzî dabran Çon yekman nasî bo azarû jan Werzî sefere werzî dabran Sexte wek merge be bê to jyan Ba mala’awayî keyn be yekcarî Bîde be destim dwanamew dyarî Yadgarî emroş binûse gyane Emro kotayî yadgarîyekane Werzî sefere werzî dabran Sexte wek merge be bê to jyan
Ayub Ali