بیکە بۆ خاتر زەردەکەی خورئاوا سەرێ بێنێ دەر وەی لەتۆی کەژاوە یاران لە جەرگم ئاخ یاران لە جەرگم تیری شەم ئیمشەو وەی درا لە جەرگم بەو تیرە گەییوم تا ئاکامی مەرگم شەهیدم کفن بۆی مەکەن بە بەرگم سەدای لایە لایەکەت هات لە دوورەوە سەر بە گێلگێلە ئازیز زەرد و سوورەوە چریکەی سوڕنا و هەی پریکەی خەندە پەشێوی زوڵفان ئەی ڕیشەی دڵ کەندە ئیشارەی وەناز هەی لەبخەندەی وە نەرم نەمانای خاڵان ئەی نە تۆی پەردەی شەرم سەدای لایە لایەکەت هات لە دوورە سەر بە گێلگێلە ئازیز زەرد و سوورەوە سەرچۆپی وە ناز ئەی قوڵ هوردای دەسماڵ بریقەی شیشە و ئەی لەرەی لیمۆی کاڵ چەو بەزم شیرین ئەی منیش کەن وە یاد بەزمتان جەم بۆ ئەی دایم وە دڵشاد سەدای لایەلایەکەت هات لە دوورە سەر بە گێلگێلە ئازیز زەرد و سوورەوە
Bîke bo xatir zerdekey xur’awa Serê bênê der wey letoy kejawe Yaran le cergim ax yaran le cergim Tîrî şem îmşew wey dira le cergim Bew tîre geyîwim ta akamî mergim Şehîdim kifin boy meken be bergim Seday laye layeket hat le dûrewe Ser be gêlgêle azîz zerdû sûrewe Çirîkey surnaw hey pirîkey xende Peşêwî zulfan ey rîşey dil kende Îşarey wenaz hey lebxendey we nerim Nemanay xalan ey ne toy perdey şerim Seday laye layeket hat le dûre Ser be gêlgêle azîz zerdû sûrewe Serçopî we naz ey qul hurday desmal Birîqey şîşew ey lerey lîmoy kal Çew bezim şîrîn ey minîş ken we yad Bezmitan cem bo ey daym we dilşad Seday layelayeket hat le dûre Ser be gêlgêle azîz zerdû sûrewe
Adnan Karim