هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم ئەی ئامان ئەی ئامان ئەرێ گیانە لێکدانەوەی دەروون قسەی زبانم بۆچی وەها لە یەک دوورن؟ نازانم! ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار دەرکەوتایە مانای مەنگی دەریایی کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم جێگام بۆ ڕاخەن ئەمشەو میوانم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە بێ ئاوازەیە دەنگە نەرمەکەی با نەیدا لە گوێم تێر نەڵێم ئۆخەی ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی برژانگی برۆی ئەگریجەی خاوی ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە
Herçen ekem ew xeyaley pêy mestim Bom naxirête naw çwarçêwey helbestim Ey aman ey aman Erê giyane lêkdanewey derûn qisey zibanim Boçî weha le yek dûrin? nazanim! Emwîst derûn bikrayewe wek tomar Derkewtaye dinyay ciwantir le behar Derkewtaye manay mengî deryayî Ke nermeba le rûy eda espayî Kizey cerganim malî wêranim Cêgam bo raxen emşew mîwanim Erê ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û erê xom perwane Bê awazeye denge nermekey Ba neyda le gwêm têr nelêm oxey Erê ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û erê xom perwane Kam reşî egat be reşî çawî Birjangî biroy egrîcey xawî Erê ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û erê xom perwane
Ibrahim Khayat