کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم جێگام بۆ ڕاخەن ئەمشەو میوانم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە سینەت وادەی ئەرێ دەست لێدانە هیچ خوا هەڵناگرێ غەرقم کەی لە غەم مەیلم بدەرێ زۆر بێ یا خۆ کەم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەوە سینەت کارخانەی بڕنەوە تازە لە عێران دەرچووە چنار و لەولاو سەریان نەمامە من بۆ کێ دەگریم کێ بە تەمامە ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە سینەی وادەی ئەرێ دەست لێدانە سەرکوڵمی ناسک بە بای باوەشێن سوور هەڵدەگەڕێ پڕ ئەبێ لە خوێن ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەوە سینەت کارخانەی بڕنەوە تازە لە عێران دەرچووە
Kizey cerganim malî wêranim Cêgam bo raxen emşew mîwanim Erê ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û erê xom perwane Sînet wadey erê dest lêdane Hîç xwa helnagirê xerqim key le xem Meylim biderê zor bê ya xo kem Erê ay gerd û gerd û gerdewe Sînet karxaney birnewe Taze le êran derçuwe Çinar û lewlaw seryan nemame Min bo kê degrîm kê be temame Ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û erê xom perwane Sîney wadey erê dest lêdane Serkulmî nasik be bay baweşên Sûr heldegerê pir ebê le xwên Erê ay gerd û gerd û gerdewe Sînet karxaney birnewe Taze le êran derçuwe
Ibrahim Khayat