گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە لۆ لۆ گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە لێ لێ سەر و رۆح دانانە مەجلیسی شێرانە ئەمن ژیانی وام بۆچییە چ ژینە و چ ژانە ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم کە جەژنی قوربانە خزمینە غەمی ژینە دڵ حەزینە دڵ برینە بەو مسکینە لێ لێ خزمینە غەمی ژینە دڵ حەزینە دڵ ئاورینە لێ لێ سەر و ڕۆح دانانە مەجلیسی برایانە ئەمن ژینی وام بۆچییە چ ژینە و چ ژیانە ئەو جەژنە بە بێ تۆ من ناکەم بە سندانە من ئەو جەژنە بە بێت ناکەم بە قوزەڵقورت و زیندانە کوڕ دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە لە بەحرانم دەگەڕێتەوە گەمییە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە کەلەکە لە عالەمێ خودایا بە تاڵان دەچێتەوە بەژنێکە باریکە و دە دوو چاوێ بەڵەکە لە منی هەژار بە تاڵان دەچێتەوە بەژنێکە باریکە و دە دوو چاوێ بەڵەکە دلا لۆ لۆ لۆ هەی دەلالۆ دەکو ماڵە بابت وێران بیت خزمینە دڵ غەمبارە غەمی یارە مەم هەنارە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ دڵم زارە بێقەرارە بۆ ئەو نازدارە بێقەرارە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ سەر و ڕۆح دانانا مەجلیسی شێرانە من ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم دەکو بە سندانە ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم دەکو بە زندانە خزمینە دڵ شکاوە یار تۆراوە رۆح نەماوە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ عەقڵم وەڵا گۆڕاوە عەقڵم بیللا گۆڕاوە دڵ پچڕاوە لێم تۆراوە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ ئاخ سەر و ڕۆح دانانا مەجلیسی شێرانە من ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم دەک بە سندانە گەر ئەو جەژنە بە بێت بکەم بۆ من برک و ژانە ئاوری تێ لە من بەرداوە شاهید بن قوربانە
Gowende zemawende dilim bende bew dem qende lo lo Gowende zemawende dilim bende bew dem qende lê lê Ser û roh danane meclîsî şêrane Emin jyanî wam boçîye çi jîne û çi jane Ew cejne be bê to nakem ke cejnî qurbane Xizmîne xemî jîne dil hezîne dil birîne bew miskîne lê lê Xizmîne xemî jîne dil hezîne dil awrîne lê lê Ser û roh danane meclîsî birayane Emin jînî wam boçîye çi jîne û çi jyane Ew cejne be bê to min nakem be sindane Min ew cejne be bêt nakem be quzelqurit û zîndane Kur delê feleke biraderîne feleke Le behranim degerêtewe gemîye le çomanim degerêtewe keleke Le ’alemê xudaya be talan deçêtewe bejnêke barîke û de dû çawê beleke Le minî hejar be talan deçêtewe bejnêke barîke û de dû çawê beleke Dila lo lo lo hey delalo deku male babit wêran bît Xizmîne dil xembare xemî yare mem henare dila lo lo lo lo Dilim zare bêqerare bo ew nazdare bêqerare dila lo lo lo lo Ser û roh danana meclîsî şêrane Min ew cejne be bê to nakem deku be sindane Ew cejne be bê to nakem deku be zindane Xizmîne dil şikawe yar torawe roh nemawe dila lo lo lo lo ’eqilim wela gorawe ’eqilim bîlla gorawe dil piçrawe lêm torawe dila lo lo lo lo Ax ser û roh danana meclîsî şêrane Min ew cejne be bê to nakem dek be sindane Ger ew cejne be bêt bikem bo min birk û jane Awrî tê le min berdawe şahîd bin qurbane
Hassan Zirak