ڕێبواری ماندووی ڕێی دوورم کاروانچیمە و ڕادەبوورم شارەکەت دەرگرمە باوەش شەیدای بۆنی گوڵی سوورم وەک مەلی بەر ڕێژنەی خەیاڵ کۆنی کردوومە عومر و ساڵ هەرچەند ئەڕۆم دوایی نایە دەسا چارەیێک خودایە ڕێبواری ڕێگەی بەهارم هەڵبڕاوی کوشتەی یارم نامۆمە بە بزەی لێوی وەک مانگی دیاری نادیارم دەستم لە پرچی ئەو داوە دڵم لە لای بەجێ ماوە سەفەر لەگەڵ خۆی بردوومە وەک ئاسمانی تەمگرتوومە ئەلبومی دایە ساڵی ٢٠٠١ ئاواز: زەکەریا هۆنراوە: شاڵاو دابەشکردن: شاپۆور
Rêbwarî mandûy rêy dûrim Karwançîme û radebûrim Şareket dergirme baweş Şeyday bonî gulî sûrim Wek melî ber rêjney xeyal Konî kirdûme ’umir û sal Herçend erom dwayî naye Desa çareyêk xudaye Rêbwarî rêgey beharim Helbirawî kuştey yarim Namome be bizey lêwî Wek mangî dyarî nadyarim Destim le pirçî ew dawe Dilim le lay becê mawe Sefer legel xoy birdûme Wek asmanî temgirtûme Elbumî daye salî 2001 Awaz: zekerya Honrawe: şalaw Dabeşkirdin: şapowir
Zakarya Abdula