ئەو کاتەی لاشەم گیانە سارد ئەبێتەوە
چرای عومری خۆم هاوار هەر دەکوژێتەوە
ئاخرین قسەم گیانە هەر ناوی تۆوە
بەر چاوەکانی هاوار پڕئاوی تۆوە
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
گوڵاڵە سوورە ئامان گەش دەکاتەوە
دنیا دەمێک بی گیانە شی وە کاممان
فەڵەک شێواندی هاوار سەرنجامممان
هەر گوڵێ مەدیۆم هاوار خارێ جە پای بوو
گوڵ جە حەیوەت خار هاوار هەر واوەیلای بوو
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
گوڵاڵە سوورە ئامان گەش دەکاتەوە
کزەی چزەی زام گیانە گرپەی گڕەی دڵ
داخی دووری دۆس هاوار کەوتە مەنزڵ
دڵ لە دەرووندا ئامان کەردەن وە بریان
وە مەرگت قەسەم هاوار تاسەی تۆم کریان
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
گوڵاڵە سوورە ئامان گەش دەکاتەوە
Ew katey laşem gyane sard ebêtewe
Çiray ’umrî xom hawar her dekujêtewe
Axrîn qisem gyane her nawî towe
Ber çawekanî hawar pir’awî towe
Behar hatewe gyane behar hatewe
Gulale sûre aman geş dekatewe
Dinya demêk bî gyane şî we kamman
Felek şêwandî hawar serincammiman
Her gulê medyom hawar xarê ce pay bû
Gul ce heywet xar hawar her waweylay bû
Behar hatewe gyane behar hatewe
Gulale sûre aman geş dekatewe
Kizey çizey zam gyane girpey girey dil
Daxî dûrî dos hawar kewte menzil
Dil le derûnda aman kerden we biryan
We mergit qesem hawar tasey tom kiryan
Behar hatewe gyane behar hatewe
Gulale sûre aman geş dekatewe