لە دوورەوە خۆشت ویستم، خۆشم ویستی بە دەست خۆت نەبوو، بە دەست خۆم نەبوو دڵت ویستی، دڵم ویستی لە دوورەوە لە دەرگای دڵت دام و هاتی وتت ناڕۆمەوە، ناڕۆمەوە چوویتە قووڵایی دڵم و هەرچەند دەکەم ناتدۆزمەوە، ناتدۆزمەوە تۆ ئەی کچی وڵاتی عەشق و شاری هەڵمەت و قوربانی دڵم حەیرانی دەشتی عاشقانە بە هەناسەی تۆ سەربەرزە ژیانی، سەربەرزە ژیانی بەڵام ئاخ هەزار من و تۆ هەرگیز بە یەک ناگەین، بە یەک ناگەین چارەنووسمان وڵاتێکە بێ ناونیشان، بێ ناونیشان هەرچەند بڕۆین قەت پێی ناگەین لە دوورەوە، لە دوورەوە تۆ دڵشکاو هاوار ئەکەی لە دەست عەشقێکی بێ سەرەنجام لە دوورەوە، لە دوورەوە منی داماو هاوار ئەکەم، ئەگریم، بە دڵێکی پڕ لە زام بە دڵێکی پڕ لە زام هاوار بەرم بۆ کام لا لای کێ بکەم سکاڵا هاواری من گریان و ژانە خودا لە دەردی دووری بۆ دڵ کوانێ سەبووری خودا کێ پەنای عاشقانە ساڵانێک بوو چاوەڕێت بووم لە دوور هاتی گڕی عەشقت بەجارێ سووتاندی گیانم لەو ڕۆژەوە لە دڵمای لە هەرکوێ بم لەگەڵمای بۆیە ناتوانم بێ تۆ ناتوانم ناتوانم ئاخر عەشقت تا هەتایە لە خوێنمایە بەڵام چی بکەم چارەنووس کە وایە خودایە تۆ باران، من بیابان من زەوی و تۆ ئاسمان ناگەین بە یەکتر چی بکەم هاوارە خودایە هاوار بەرم بۆ کام لا لای کێ بکەم سکاڵا هاواری من گریان و ژانە خودا لە دەردی دووری بۆ دڵ کوانێ سەبووری خودا کێ پەنای عاشقانە
Le dûrewe xoşt wîstim, xoşim wîstî Be dest xot nebû, be dest xom nebû Dilit wîstî, dilim wîstî Le dûrewe le dergay dilit dam û hatî witit naromewe, naromewe Çûte qûlayî dilim û herçend dekem natdozmewe, natdozmewe To ey kiçî wilatî ’eşq û şarî helmet û qurbanî Dilim heyranî deştî ’aşiqane be henasey to serberze jyanî, serberze jyanî Belam ax hezar Min û to hergîz be yek nageyn, be yek nageyn Çarenûsman wilatêke bê nawnîşan, bê nawnîşan Herçend biroyn qet pêy nageyn Le dûrewe, le dûrewe To dilişkaw hawar ekey le dest ’eşqêkî bê serencam Le dûrewe, le dûrewe Minî damaw hawar ekem, egrîm, be dilêkî pir le zam Be dilêkî pir le zam Hawar berim bo kam la Lay kê bikem sikala Hawarî min giryan û jane Xuda le derdî dûrî Bo dil kwanê sebûrî Xuda kê penay ’aşiqane Salanêk bû çawerêt bûm Le dûr hatî Girî ’eşqit becarê sûtandî gyanim Lew rojewe le dilmay Le herkiwê bim legelmay Boye natwanim bê to Natwanim Natwanim Axir ’eşqit ta hetaye Le xwênmaye Belam çî bikem çarenûs ke waye Xudaye To baran, min byaban Min zewî û to asman Nageyn be yektir Çî bikem Haware xudaye Hawar berim bo kam la Lay kê bikem sikala Hawarî min giryan û jane Xuda le derdî dûrî Bo dil kwanê sebûrî Xuda kê penay ’aşiqane
Zyad Asad