من گوڵی ناو باخانم من بوڵبوڵی خوەشخانم من زینەتبەخشی باخ و گوڵشەنم خونچەی بەهارم منیش بوڵبوڵم عاشق بە گوڵم شەیدای گوڵزارم هاوردم موژدەی بەهار غەوغام خستە ناو گوڵزار بەه بەه لە بەهار بەهار فەسڵێکی خوەشە هەوای دایم دڵکەشە پەروەردەی دەس شەماڵم لە دیدارت خوەشحاڵم شەماڵ عەتری من بڵاو ئەکاتەو بە دەشت و کۆسار من بۆی تۆم ژنەفت وێنەی دێوانە ڕووم کردە گوڵزار ئەشکۆفم لە وەخت بەیان نازت دەکێشم بە گیان بەه بەه لە بەهار بەهار فەسڵێکی خوەشە هەوای دایم دڵکەشە لافی عاشقی لێ مەیە بەسیە تۆ تانەم لێ مەیە لافی عاشقی لێ مەیە توخوا تۆ تانەم لێ مەیە ئارامت نییە پابەند گوڵێک نیت بێ وەفا بوڵبوڵ مەقسوودم تۆیە بۆیە ئەنیشم لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ ئای بۆچە ناگری قەرار ئەترسم لە تیژیی خار بەە بەە لە بەهار بەهار فەسڵێکی خوەشە هەوای دایم دڵکەشە *: تکایە ئەگەر نێوی گۆرانیبێژی دووهەم دەزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن. زۆر سپاس
Min gulî naw baxanim Min bulbulî xweşxanim Min zînetbexşî bax û gulşenim Xunçey beharim Minîş bulbulim ’aşiq be gulim Şeyday gulzarim Hawirdim mujdey behar Xewxam xiste naw gulzar Beh beh le behar Behar feslêkî xweşe Heway daym dilkeşe Perwerdey des şemalim Le dîdarit xweşhalim Şemal ’etrî min bilaw ekatew be deşt û kosar Min boy tom jineft wêney dêwane rûm kirde gulzar Eşkofim le wext beyan Nazit dekêşim be gyan Beh beh le behar Behar feslêkî xweşe Heway daym dilkeşe Lafî ’aşiqî lê meye Besye to tanem lê meye Lafî ’aşiqî lê meye Tuxwa to tanem lê meye Aramit nîye pabend gulêk nît bê wefa bulbul Meqsûdim toye boye enîşim lem gul bo ew gul Ay boçe nagrî qerar Etirsim le tîjîy xar بەە بەە le behar Behar feslêkî xweşe Heway daym dilkeşe *: tikaye eger nêwî goranîbêjî dûhem dezanin le beşî 'raportî hele' bomanî binûsin. Zor sipas
Fatana Walidi