ئێوارەیە و کزەی با دێ هەور ئاسمانی گرتووە ئێوارەیە و داری پاییز ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ بەڵام گەڵا سەرچۆپی گرتووە ئێوارەیە و تاوێکی تر گۆڕەکەی ئەگرمە باوەش ئیوارەیە و لێی ئەپرسم ئاخۆ شەوان سەرمای نابێ؟ سڵ ناکا لە گرمەی هەور لوورە لوورەی باڕەش؟
Êwareye û kizey ba dê hewr asmanî girtuwe Êwareye û darî payîz ahengî mirdin egêrê Belam gela serçopî girtuwe Êwareye û tawêkî tir gorekey egirme baweş Îwareye û lêy epirsim axo şewan sermay nabê? Sil naka le girmey hewr lûre lûrey bareş?
Awat Bokani