جا چۆن شێت نەبم نەدەم بە خۆمدا چۆن خاکی عالەم نەکەم بەسەردا ئەسمەر یارم جوانە وەک مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر ئێوارە وەختە مانگای دەلاوان پێم گوت بۆ ماچێ فەرمووی بە چاوان ئەسمەر یارم جوانە وەک مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر سەرم سەرگەردان پام لە کۆتێدا هەر مانگێک دادێ جوانێ غەمت زیاد ئەکا ئەسمەر یارم جوانە وەک مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر ماڵ لە مەریوان دڵ لە دەروێشان مردن خۆشترە لە ئاخ هەڵکێشان ئەسمەر یارم جوانە وەک مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر بریا شەماڵ بام لەو باسکەو باسکان کەوێک دەخوێنێ لە کن دوو ئاسکان زۆر پیس پێوە بووم دەگەڵ دڵ ناسکان ئەسمەر یارم جوانە وەک مانگی تابانە ئەسمەر ئەسمەر
Ca çon şêt nebim nedem be xomda Çon xakî alem nekem beserda Esmer yarim ciwane wek mangî tabane Esmer Esmer Êware wexte mangay delawan Pêm gut bo maçê fermûy be çawan Esmer yarim ciwane wek mangî tabane Esmer Esmer Serim sergerdan pam le kotêda Her mangêk dadê ciwanê xemit ziyad eka Esmer yarim ciwane wek mangî tabane Esmer Esmer Mal le Merîwan dil le Derwêşan Mirdin xoştire le ax helkêşan Esmer yarim ciwane wek mangî tabane Esmer Esmer Birya şemal bam lew baskew baskan Kewêk dexwênê le kin dû askan Zor pîs pêwe bûm degel dil naskan Esmer yarim ciwane wek mangî tabane Esmer Esmer
Muhammad Mamle