Giyananim Giyananim

Dialect: Sorani 1202
گیانانم، گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم
ئاخ خەمی دووری تۆ ئەی هاوار سووتاندی گیانم

وێنەی پەپوولەی سووتاوە بۆ شەم
یان وەک کزەی دڵ خاتوزین بۆ مەم
سەرانسەر کڵپە و ئەی هاوار یەکسەر هاوارم
سووتاوی تاوی ئەی هاوار تاسەی دڵدارم
گیانانم گیانی گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم

ساقی بە جامێ ئاگربارەوە
بە دوردی سەفای عەشقی یارەوە
بینوێنە شێوەی ئەی هاوار شیرینی یارم
سووتاوم نەما ئەی هاوار سەبر و قەرارم
گیانانم گیانی گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم

بمبە مەیخانەی عەشقی دێرینم
مەستم کە دیسان گڕ بدە ژینم
تا بێمە سەر خۆ ئەی هاوار ڕوو جانان کەم
یادی یارەکەی ئەی هاوار جاری جاران کەم
گیانانم گیانی گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم
ساقی بە جامێ ئاگربارەوە
بە دوردی سەفای عەشقی یارەوە
بینوێنە شێوەی ئەی هاوار شیرینی یارم
سووتاوم نەما ئەی هاوار سەبر و قەرارم
گیانانم گیانی گیانانم دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم

گیانانم، گیانانم دڵ و جانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم
خەمی دووری تۆ ئەی هاوار سووتاندی گیانم
Gyananim, gyananim dil û gyananim
Agirî dûrît ey hawar berbuwe le gyanim
Ax xemî dûrî to ey hawar sûtandî gyanim

Wêney pepûley sûtawe bo şem
Yan wek kizey dil xatuzîn bo mem
Seranser kilpe û ey hawar yekser hawarim
Sûtawî tawî ey hawar tasey dildarim
Gyananim gyanî gyananim dil û gyananim
Agirî dûrît ey hawar berbuwe le gyanim

Saqî be camê agirbarewe
Be durdî sefay ’eşqî yarewe
Bînwêne şêwey ey hawar şîrînî yarim
Sûtawim nema ey hawar sebir û qerarim
Gyananim gyanî gyananim dil û gyananim
Agirî dûrît ey hawar berbuwe le gyanim

Bimbe meyxaney ’eşqî dêrînim
Mestim ke dîsan gir bide jînim
Ta bême ser xo ey hawar rû canan kem
Yadî yarekey ey hawar carî caran kem
Gyananim gyanî gyananim dil û gyananim
Agirî dûrît ey hawar berbuwe le gyanim
Saqî be camê agirbarewe
Be durdî sefay ’eşqî yarewe
Bînwêne şêwey ey hawar şîrînî yarim
Sûtawim nema ey hawar sebir û qerarim
Gyananim gyanî gyananim dil û gyananim
Agirî dûrît ey hawar berbuwe le gyanim

Gyananim, gyananim dil û cananim
Agirî dûrît ey hawar berbuwe le gyanim
Xemî dûrî to ey hawar sûtandî gyanim

Report a Problem