لەسەر کانی تێتەو لێو بە کەنین گۆزە بە شانە بۆ ڕان ئەڕێتەوە وێنەی پەری ناسک و جوانە بە نازەو پا ئەنێ بە ڕووی گوڵەو شۆخ و خەرامان بە دەم شمشاڵەوە هەڵئەپەڕێ ئەڕێ بۆ ناو ڕان لە دوورەوە قاو ئەکا لە شوان بە دەم باوە زوڵفی پەرێشان وەکوو ئاهوو لە کێوسان وێنەی بوڵبوڵ ئارام ناگرێ ئاواز و گۆرانی ئەچڕێ ڕێگام یەکجاری دوورە هاوردگمە ئاو لە کانی بەم گۆزە سوورە بێرەو لە ئەم ئاوە بخوە لە من مەتۆرە بێرەو بێرەو توخوا ئاخر لە من مەڕەنجە بێرە پیریمەوە لێم بسێنە بەم دەس و پەنجە بسێنە لە دەسم ئاوی فێنک، کەی وەختی لەنجە؟ ئیتر هەوەسی دیدەنی دڵدارم نەماوە مەجنوونم و بۆ هیچ کەسێ مەیلم نەماوە لەسەر کانی تێتەو لێو بە کەنین گۆزە بە شانە بۆ ڕان ئەڕێتەوە وێنەی پەری ناسک و جوانە بە نازەو پا ئەنێ بە ڕووی گوڵەو شۆخ و خەرامان بە دەم شمشاڵەوە هەڵئەپەڕێ ئەڕێ بۆ ناو ڕان لە دوورەوە قاو ئەکا لە شوان بە دەم 'با'وە زوڵفی پەرێشان وەکوو ئاهوو لە کێوسان وێنەی بوڵبوڵ ئارام ناگرێ ئاواز و گۆرانی ئەچڕێ ڕێگام یەکجاری دوورە هاوردگمە ئاو لە کانی بەم گۆزە سوورە بێرەو لە ئەم ئاوە بخوە لە من مەتۆرە بێرەو بێرەو توخوا ئاخر لە من مەڕەنجە بێرە پیریمەوە لێم بسێنە بەم دەس و پەنجە بسێنە لە دەسم ئاوی فێنک، کەی وەختی لەنجە؟
Leser kanî têtew Lêw be kenîn goze be şane Bo ran erêtewe Wêney perî nask û cwane Be nazew pa enê be rûy gulew şox û xeraman Be dem şimşalewe hel’eperê erê bo naw ran Le dûrewe qaw eka le şwan Be dem bawe zulfî perêşan Wekû ahû le kêwsan Wêney bulbul aram nagrê Awaz û goranî eçrê Rêgam yekcarî dûre Hawirdigme aw le kanî bem goze sûre Bêrew le em awe bixiwe le min metore Bêrew bêrew tuxwa axir le min merence Bêre pîrîmewe lêm bisêne bem des û pence Bisêne le desim awî fênk, key wextî lence? Îtir hewesî dîdenî dildarim nemawe Mecnûnim û bo hîç kesê meylim nemawe Leser kanî têtew Lêw be kenîn goze be şane Bo ran erêtewe Wêney perî nask û cwane Be nazew pa enê be rûy gulew şox û xeraman Be dem şimşalewe hel’eperê erê bo naw ran Le dûrewe qaw eka le şwan Be dem 'ba'we zulfî perêşan Wekû ahû le kêwsan Wêney bulbul aram nagrê Awaz û goranî eçrê Rêgam yekcarî dûre Hawirdigme aw le kanî bem goze sûre Bêrew le em awe bixiwe le min metore Bêrew bêrew tuxwa axir le min merence Bêre pîrîmewe lêm bisêne bem des û pence Bisêne le desim awî fênk, key wextî lence?
Fatana Walidi