فیدای چاوت بم مەلوول گیان چاوڕەشی چاوگەش بەزەییەکت بێ مەلوول گیان بە منی چارەڕەش بەزەییەکت بێ باوانم بە منی چارەڕەش هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە دیسان باری خەم مەلوول گیان نیشتووە لە لێوم بەزەییەکت بێ باوانم بەو دڵەی پەشێوم هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە چل خەم چل خەیاڵ مەلوول گیان چلیش وەسواسە سێ چل چۆن دەرکەم باوانم بە یەک هەناسە هەی دە مەگری مەگری باوانم گریان گرانە هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە تا بەردی ئەڵحەد مەلوول گیان تەختەپۆش نەکەم شەرتە مەیلەکەت باوانم فەرامۆش نەکەم هەی دە مەگری مەگری باوانم گریان گرانە هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە
Fîday çawit bim melûl gyan çawreşî çawgeş Bezeyyekit bê melûl gyan be minî çarereş Bezeyyekit bê bawanim be minî çarereş Hey de megrî megrî melûl gyan giryan girane Nardûme bot bê bawanim deskarî bane Dîsan barî xem melûl gyan nîştuwe le lêwim Bezeyyekit bê bawanim bew diley peşêwim Hey de megrî megrî melûl gyan giryan girane Nardûme bot bê bawanim deskarî bane Çil xem çil xeyal melûl gyan çilîş weswase Sê çil çon derkem bawanim be yek henase Hey de megrî megrî bawanim giryan girane Hey de megrî megrî melûl gyan giryan girane Nardûme bot bê bawanim deskarî bane Ta berdî elhed melûl gyan textepoş nekem Şerte meyleket bawanim feramoş nekem Hey de megrî megrî bawanim giryan girane Hey de megrî megrî melûl gyan giryan girane Nardûme bot bê bawanim deskarî bane
Nasir Razazi