وا بەهار هات بە خۆشی چیا و هەرد بەرگی پۆشی گوڵاڵەسوورە و نێرگز دەشت و دەری داپۆشی کاتی سەیران و گەشتە، لاو و پیر ڕووی لە دەشتە هەموو کەسێ دڵ ئازاد دنیا ئەڵێی بەهەشتە سەوزەگیا و گوڵەزەردە فەرشی ڕاخەری هەردە ئاوەدان بێ خاکی وا پیرۆز بە گەلی کوردە زەردەی دەمەوئێوارە گەردانەی ملی یارە بزە و قاقای پێکەنین مۆسیقای بەرەو شارە کانی و ئاو بە قوڵەقوڵ ڕووناکی ئەخاتە دڵ شنەی شەماڵ بۆنی گوڵ ئەهێنێ لە لق و چڵ وا بەهار هات بە خۆشی چیا و هەرد بەرگی پۆشی گوڵاڵەسوورە و نێرگز دەشت و دەری داپۆشی
Wa behar hat be xoşî çya û herd bergî poşî Gulalesûre û nêrgiz deşt û derî dapoşî Katî seyran û geşte, law û pîr rûy le deşte Hemû kesê dil azad dinya elêy beheşte Sewzegya û gulezerde ferşî raxerî herde Awedan bê xakî wa pîroz be gelî kurde Zerdey demew’êware gerdaney milî yare Bize û qaqay pêkenîn mosîqay berew şare Kanî û aw be qulequl rûnakî exate dil Şiney şemal bonî gul ehênê le liq û çil Wa behar hat be xoşî çya û herd bergî poşî Gulalesûre û nêrgiz deşt û derî dapoşî
Ibrahim Khayat