وا پاییزە و گەڵای زەردی درەختەکان هەڵوەریوە باڵندەکان ئەجریوێنن ئاسمانیش تەمی پۆشیوە جەستەی منیش خولیای تۆیە لەم ڕێگایە غەمەنگێزە هەنگاویشم بێ لانەیە لەبەر گەڵای ئەم پاییزە ئەی وەرزی تەم بە هەناسەت وشک ئەکەی گوڵزارەکان لێزمە ئەکەی شەکەت نابی وەک فرمێسکی دڵدارەکان زریانی خەم تێکەڵاوی بارانی گریانم ئەکەی گەڵای جوانیش ئەوەرێنی لە بەهەشتی داری ئەخەی چونکە منیش هەر وەکوو تۆ لە ئەوینم هەڵوەریوم لە بەهاری ڕابردووما لە سایەی تۆ هەڵپەڕیوم وا پاییزە و گەڵای زەردی درەختەکان هەڵوەریوە باڵندەکان ئەجریوێنن ئاسمانیش تەمی پۆشیوە
Wa payîze û gelay zerdî dirextekan helwerîwe Balindekan ecrîwênin asmanîş temî poşîwe Cestey minîş xulyay toye lem rêgaye xemengêze Hengawîşim bê laneye leber gelay em payîze Ey werzî tem be henaset wişk ekey gulzarekan Lêzme ekey şeket nabî wek firmêskî dildarekan Ziryanî xem têkelawî baranî giryanim ekey Gelay cwanîş ewerênî le beheştî darî exey Çunke minîş her wekû to le ewînim helwerîwim Le beharî rabirdûma le sayey to helperîwim Wa payîze û gelay zerdî dirextekan helwerîwe Balindekan ecrîwênin asmanîş temî poşîwe
Vyan Kamal