پەیامی من بەگوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا نەسیم بێ سیم دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمەوە دیتنت ئەمما لە کورتی دا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا وەکوو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆوڵاتی گوڵی ئێرە بەژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک بەحاڵی ئەم دڵە پڕ ژان و پڕ ئازارە ڕاناگا دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ دەنا جوانێک بەدەردی ئاشقی بێ چارە ڕاناگا دەبێ بولبول لە من فێربێ غەزەل خوێنی، بەڵام چبکەم گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا پەیامی من بەگوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا نەسیم بێ سیم دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمەوە دیتنت ئەمما لە کورتی دا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا پەیامی من بە گوێی ئەو دولبەرە نازدارە ڕاناگا نەسیم بێسیم دەبینێ شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما لە کورتیدا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا وەکوو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆ وڵاتی گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک بە حاڵی ئەم دڵە پڕ ژان و پڕ ئازارە ڕاناگا دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ دەنا جوانێک بە دەردی ئاشقی بێچارە ڕاناگا دەبێ بولبول لەمن فێر بێ غەزەلخوێنی، بەڵام چی بکەم گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا پەیامی من بە گوێی ئەو دولبەرە نازدارە ڕاناگا نەسیم بێسیم دەبینێ شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما لە کورتیدا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا هۆنراوە: هێمن موکریانی
Peyamî min be gwêy ew dulbere nazdare ranaga Nesîm bêsîm debînê şil debê, bem kare ranaga Gutî sebrit hebê dûbare dême dîtinit emma Le kurtîda temen, wa diyare bew dîdare ranaga Wekû perwane dewrî lê deden lawanî xo wilatî Gulî êre be jwanî bulbulî aware ranaga Nexoş û derdedar û dil birîndarim, peristarêk Be halî em dile pir jan û pir azare ranaga Dekey maçî dem û lêwan eger hêz û gurêkti bê Dena cwanêk be derdî aşiqî bêçare ranaga Debê bulbul lemin fêr bê xezelxiwênî, belam çî bikem Giriftarm, çirîkem bew gul û gulzare ranaga Peyamî min be gwêy ew dulbere nazdare ranaga Nesîm bêsîm debînê şil debê, bem kare ranaga Gutî sebrit hebê dûbare dême dîtinit emma Le kurtîda temen, wa diyare bew dîdare ranaga
Adnan Karim