هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم لە دووری باڵات زۆر پەریشانم ئەری ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە هەی بەختت سووتێ چۆنت سووتانم ئەو کۆچەی کردت نازت شێوانم ئەری ئای گەرد و گەرد و گەردەکەم خۆت خاتووزین من کاکە مەم من دێوانم هاوار تۆش خاتوو شەم هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچ نەبڕایەوە کۆچ بوو بە ئاگر نەکوژایەوە ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەوە گفتی داوە و هاوار یار بێتەوە ئەمشەو لە لام هاوار ڕۆژ کاتەوە هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم لە دووری باڵات زۆر پەریشانم ئەری ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە
Hey kizey cerganim malî wêranim Le dûrî balat zor perîşanim Erî ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û xwaye xom perwane Askî sirkî hawar herdey Germiyane Hey bextit sûtê çonit sûtanim Ew koçey kirdit nazit şêwanim Erî ay gerd û gerd û gerdekem Xot Xatûzîn min kake Mem Min dêwanim hawar toş xatû şem Her koç koçit bû koç nebrayewe Koç bû be agir nekujayewe Erê ay gerd û gerd û gerdewe Giftî dawe û hawar yar bêtewe Emşew le lam hawar roj katewe Hey kzey cerganim malî wêranim Le dûrî balat zor perîşanim Erî ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û xwaye xom perwane Askî sirkî hawar herdey Germiyane
Hasan Garmyani