ئازیزێ هەر دڵێکە منی ماڵوێرانێ بە بێرە بێرە ئازیزێم چاوێکی لێ دەکردم بە مانگ و یەکم لێ دەکا بە ئەستێرە دەڵێ هەتیوە لاوکە ئەتۆ نازانی بێ کاوڕێکی بە مەڕێ ماڵی بابی من بسپێرە هەموو ڕۆژێ بە بێنوێ کاوڕۆکەی وەرە بۆ ئێرە بە باسکانم لەبۆ بگرە لاوێرلاوێرە بەلەکی فەقیانەی کەتانم دەگەڵ بکەوە هاوێرهاوێرە بیست و دوو ڕامووسان لەگەردنێ ڕەنگین و خاڵ خاڵ بژمێرە ئەمن لە جاهیلانم دەبیستەوە لەبۆ دایک و بابان دەنووسرێتەوە بە خێرە ئەمن سەدایەکم دەگەیشتێ لە من وابوو گەلێک گەلێک سەدایەکی گەورە و گرانە هێندێکان دەگوت ئەوە سەدایە پیرەپاییزێیە و هێندێکان دەگوت نەخێر بایە بارانە هێندێکان دەگوت بوولەرزەیە هێندێکان دەگوت ئاجووج باجووجە هێندێکان دەگوت دەجاڵە و عەبدی سۆفیانە هێندێکان دەگوت نەخێر حەزرەتی مووسایە هەموو ڕۆژێ لەسەر کێوی توورێ هەزار و یەک کەلیمەی دەڵێتەوە لە خزمەت بینایی چاوانا هێندێک دەڵێن نەخێر ئەوە مەنسووری حەلاجە کێوان دەکاتەوە دە پەڕەی دنیا دەبێتەوە تەخت و مەکانە هێندێک دەڵێن بابەکەی بابم ئەوە ئاخیروزەمانە دە وەرە ئازیزێ ئەمن لەبۆ تۆ هەڵدەڵێم بە کوێستانی دە عەزیم و ڕەنگین و خاڵ خاڵی نەوەڵا لەبۆت هەڵدەڵێم بەوی حاجی عەزیزی ماڵ لە گروێسێ ئەگەر بەهارانی دراو هەبوو دەیبەشێوە لە عالەمێ پاییزانی وێ دەکەوت خڕی دەکردەوە بە تەلیس و جەواڵی ئەمن بەغیلەت بەوانە بە هیچان بۆ نابەم بەغیلەت بۆ دەبەم بە گولەکی دە گولە مێردان ئەگە دە عەدەعەدی دە نیوەشەوێدا بە ڕیشێکی قرژەکەی عارەقی لەسەر سینگ و مەمکی دە ئازیزە جوانێ ڕادەماڵی ئازیزێ دە وەرە ئازیزە جوانێ سینگ سەدەفێ مەمک فنجانێ چاوڕەشێ برۆ قەیتانێ دایک حدوودێ باب شا سەیوانێ بەوان ئەستێران دەکەم ئەگەر هەڵدێن لە تەشقی دە عاسمانێ بەوان حەرفان کەم ئەگەر دەردەچن لە قورئانێ بەوان گەورەکیژان دەکەم ئەگەر دێنە دەرێ لەوێ ماڵێ لەوێ خانەدانێ ئەگەر نەمدەنێ بەژنێکی باریک و زەندێ بە بازن لە خۆم حەرام دەکەم نان و ئاوی کاولە ئێرانێ ئازیزێ ئەوە کوڕ دەڵێ: کیژێ ئەمن پیر نەبووم پیرت کردم دەردەدار نەبووم دەردەدارت دەکردم ڕەنگ زەرد و لێوبەبار نەبووم ڕەنگ زەرد و لێوبەبارت دەکردم دەتکردم بە تۆزێ بە بانانت ورد دەکردم بانان وە خۆیان هەڵ نەدەگرتم گردە بایەکی شەماڵ دەهات لێی دەدام لە بەحری محیتی وەردەکردم هەر کیژی دە وان گەورەماڵ و نەجیب و خاندانان دەهاتن لە گەروو ماریان ڕادەبردم هەموو ئێوارە و سبیانان سەحەریان سینگ و مەمکی خۆیان پێ دەشۆردم ئازیزێ ئەوە کوڕ دەڵێ سەرێکی من دێشی دڵێکە من ماڵوێرانێ بەوەیە بە کابەی شەریف کەم بە خالقی گەورەیە لەشکرێک لە من دیارە لەشکرێکی گەورەیە و گەورە و عومدەیە ئەو لەشکرە کێیە.؟ کێ نییە؟ پێنسەدی تورکە تورکەمانە پێنسەدی فەلەیە فەلەڕەشکەیە پێنسەدی نیزامیی خاسەیە چییان پێیە ماڵی ئاگریی دەیگوت ئەگەر نازانی هەر پێیانە تۆپە تۆپخانەیە تیری سەر بە پەیکانە تفەنگێ ماتێ کارخانەیە دەداتەوە بەسەر زینوێ باڵەکان تاڵان دەکا ئەوێ عێلێ عوربانێ هەر با دەداتەوە سەر ئەوێ ماڵی حاجی برایم ئاغایە بە حیلەیە کیژ گاز دەکا هەتیو لاوکە دە خەمی تاڵان و ماڵی مەبە دە وەرە دا من و تۆ لێک بهاڵێین سێ شەوان بە شەوی دە پاییزێ دوو ڕۆژان هەر بە ڕۆژی دە بەهارێ وەک تووڵی دە نمامێ و غەڵفی دە چنارێ وەک گوڵی دە لاولاوێ هەر لە بۆ من و تۆ گەلێ گەلێ خۆشترە لە خەراجاتەکەی شاری کاولە بە حیلەیە ئازیزێ دە وەرە وەرە من و ماڵە بابم ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێمەوە بە کوێستانی سێوەسوور و گەنمان بە کۆزەی دە بەرخان بە کۆسرەتی شاڵەبەگییان بە سپی سەنگی موکریان بە قەندیلە گچکەی مامە کۆیان ئەوە قەندیلم دەکوت ئەمن قەندیلم بەفری کۆناوکۆن وەخۆ هەڵدەگرم تەپی مەیدان چۆغەم دەکوت ئەمن گەلێک گەلێک سازگارترم ئازیزێ ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە ڕنوو ڕنووی دە بەفراوان بە کوڕکوڕی مەرگێ ئەگەر سێزدە ساڵی و چواردە ساڵی پیڕەپیڕەی لێ دەگرنەوە و بناوە لێی هەڵدەپسێنن چڵچڵەی لەوێ گیابەندێ دوومینەتی پیرە خاوە خۆ من لە بۆت هەڵدەڵێم بە قەندیلە گچکەی مامە کۆیان دەیکوت هەتا بەفری نوێم لێ دەبارێ ئی کۆنم لێ ماوە لە بۆت هەڵدەڵێم بە ئەشکەوتی کەڕواوێ ئەگەر سەرەبەهاران ئەو شوانکاران هەر سفرە و گەڵۆڵیان گەڵاڵ گەڵاڵیان لێ دەداوە ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە کانیلەی کانی کەنێرێ ئەگەر مێشئە بدەن خۆی لێ نەداوە خۆ من بەهارم گەلێ پێ خۆشن لەبەر فیتەفیتی شوانان لەبەر بێلەبێلەی شاخداری ئەوان بێریان چاویان ئی درەوشن برۆیان ئی دەبەکوڵاوە لەوان بێریان یەکێک بەجێ دەماوە گۆمیلکە گۆمیلکەی دەعارەقی لەنێوانی سینگ و مەمکۆڵاندا ڕادەوەستاوە کیژ دەڵێ ئەگەر گولێکی دە گولەمێردان لێی بخواتەوە لەبۆی دەبێتە سندان و ژەهرەمارە ئەگەر هەتیوە لاوکێمی لێ بخواتەوە لەبۆی دەبێتە قەنداو و شەکراوە ئازیزێ ئەرێ دە وەرە وەرە من و ماڵە بابم ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێمەوە لە کوێستانی برایم جەلالی ئەگەر سەرەبەهاران ئەوە شوانکاران وەسەر دەکەون لە بۆ سەری دە کوێستانێ ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بەوی حاجی محەمەدی ماڵ لە ئەستەمبووڵێ ئەگەر وەسەر دەکەوێ لە بۆ سەربەری دە کوێستانێ دەبێتەوە گەورەی پێنسەد و بیست و دوو چادر و ڕەشماڵی خۆ من لە بۆت هەڵدەڵێم بەوی حەمەدی شێخ قوڵەی ئەگەر لەبەر شۆخ و شەنگیان بەلەکی دە چفتی پێیەکی عەرد ڕادەماڵێ دەک ڕەبی ئازیزێ بەژنی باریک بە من بمێنێ بە داری عوودێ پانیەی پێت بە من بمێنن بە قەیسی دە هەڵوێنی بەلەکت بە من بمێنن بە هوڕەی دە هەلاجی ئازیزێ سینگت بە من بمێنن بە کاغەزی مەرجانی چاوت بە من بمێنن بەوێ ئەستێرێ کە هەڵدێ لە نێوان هەور و ساماڵی برۆت بە من بمێنن بە پانەپەڕ و جغەی دە ڕەشەداڵی زولفت بە من بمێنن بە ئاوریشمی خاسەڕەنگ ئەگەر دەیبەن دەیفرۆشن لە شاری گەرمێنێ بە کراس بێ نە وەکی دۆمینتی بە مسقاڵی جا ئەو جار ئەمن دەچم لە بۆ نێو لێرێ و نێو لێرەواری دەمپرسی لە گوڵە شەکرێنێ لە دارەبەنێ لە مازووداری دارەبەنم دەدەی بە ڕووتی کەوتم دەدەی بە ڕەجاڵی دەمکوت تو خودا کەوت ئەتۆ بۆچی وا ڕووت و ڕەجاڵی دەیکوت ئەتۆ نازانی بۆ وا ڕووت و ڕەجاڵم ئەگەر نێوانی بەهار و زستان شین دەبم لەنێو جەنگەڵ و لێڕەواری ڕاوچی دێن کەوی نێرم پێوە دەخوێنن دەست دەکاتەوە بەوی گرمەگرم و بەزم و ساز و سەنتوور و هاوار هاواری ئەگەر هەوەڵی پاییزم شەختە لێی دەنگێوێ پاشنوێژانم لێی هەڵدەکاتەوە گوڕەگوڕی پیرەشەماڵی ئەوەی پێمەوە لێم هەڵدەوەرێنێ هەر لە بۆ سەر ئەوێ چۆم و شەت و کاولەڕووباری ئازیزێ ئەمن دەچم دەپرسی لەوێ دارەبەنێ دەمکوت ئەتۆ بۆ وا ڕووت و ڕەجاڵی دەیکوت نازانی بۆ وا ڕووت و ڕەجاڵم ئەگەر نێوانی بەهار و هاوینانم شنکی لێ دەست دەدامەوە ئەوێ تەشوێ دەگەڵ ئەوێ تۆپەڵی قوڕێ بەجێم دێڵن دە ساردی پاییزدا بە نەخۆشی بە زەلیلی بە کەسیفی نەوەکی دومینەتی بە برینداریی ئەگەر ئەوەڵی پاییزم لێ دەداتەوە نمەنمەی بارانی حەقە پەڵێ پاشنوێژان لێم هەڵدەکاتەوە گوڕەگوڕی دە پیرەشەماڵی ئەوەی پێمەوە لێم هەڵدەوەرێنێ لەبۆ سەر ئەشکەوتی دەزارخاوێ دە وەرە ئازیزێ ئەمن سەدایەکم دەگەیشتێ گەلێک گەلێک لە من سەدایەکی گەورە و گرانە هێندێک دەڵێن ئەوە سەدایە پیرەپاییزێیە و هێندێک دەڵێن نەخێر بایە بارانە هێندێک دەڵێن بەفرە بوولەرزەیە ئاخری زەمانە هێندێک دەڵێن ئاجووج باجووجە هێندێک دەڵێن دەجاڵە، عەبدی سۆفیانە هێندێک دەڵێن نەخێر ئەوە حەزرەتی مووسایە هەموو ڕۆژێ لەسەر کێوی توورێ هەزار و یەک کەلیمەی دەڵێتەوە لە خزمەت بینایی چاوانە هێندێک دەڵێن نەخێر حەزرەتی ئیسڕافیلە فوو دەکا بە نەفخی سووردا دنیا دەبێتەوە تەخت و مەکانە هێندێک دەڵێن ئەوە ئاخری زەمانە ئازیزێ ئەوە سەرێکی من دێشێ دڵێکی من ماڵوێران بە برینە برینە ئەگەر یاری من ناناسن بەلەکی هوڕەی هەلاجین پانیەی قەیسی دە هەڵوێنین لێوی ئەتڵەسن ددانی مروارینە ئەمن دەچوومەوە گۆل گۆلی دە کابەکری پۆلێکم سی هەڵدەفڕاندینە بەعزێکان سۆنەن سەرکەسکن سین مراوینە هەر دەهاتن لە باژاری دەنیشتینە ئەگەر لەوێم پارێز بۆ دەبردینە لەوێ هەڵدەستان دەهاتن لە قون ئەسپ و مێرگەشینان دەنیشتن لە مێرگی دە شین شینە ئەگەر لەوێم پارێز بۆ دەبردینە لەوێ هەڵدەستان دەهاتن لە دەشتی وەزنێ دەنیشتینە ئەگەر لەوێم پارێز دە بۆ دەبردن دەهاتن لە مێرگی کەوپەڕ و ترکەشان دەنیشتینە ئەگەر لەوێم پارێزێک لە بۆ دەبردینە لەوێ هەڵدەستانەوە دەهاتنەوە گۆل گۆلی خوێ دەنیشتینە ئەگەر یاری من ناناسن هەموو ساردی سبیانان دێتەوە لە ڕێی سەراوێ بە کراسێکی پەشمین پەشمینە ئازیزێ ئەوە دڵێکی من ماڵوێران بە بێرە بێرە ئازیزم چاوێکی لێ دەکات بە مانگ و یەکی لێ دەکات بە ئەستێرە دەڵێ هەتیوە لاوکە نازانی بێنە کاوڕێکی بە ماڵە بابی من بسپێرە هەموو ڕۆژێ بە بێنووی کاوڕۆکە وەرەوە بۆ ئێرە با باسکانم لە بۆ بگرەوە لابێر لابێرە بەلەکی فەقیان ئەوێ بە کەتانم لەگەڵ بکەوە هاوێر هاوێرە بیست و دوو ڕامووسانان لە گەردەنی ڕەنگین و حەلیم بەگی بژمێرە سەد بری بە بری دە خودای بوایە ئەمن دارێک بام لە داری دە شەنگە بێزا بڕەقسام لە دەرکی ماڵە بابی کوڕە لاوەکەی حەیرانێ لکێکم ڕۆیشتایە لە بۆ گەرمێنێ دە گەرمەسێرێ لکێکی دیم بهاتایە لە ژێرڕا لە بۆ کوێستانێ دە عەزیم و خاڵ خاڵ و ڕەنگین و زەنوێرە با لە بن لکی گەرمێنم بهاتنایە دانیشتنایە ئەو سەپان و جووتێر و وەرزێرە لە بن لکی کوێستانم بهاتنایە دانیشتایە ئەو ئاغا و نۆکەر و جوند و جوامێرە ئازێزێ ئەمن بۆت هەڵدەڵێمەوە بە کوێستانی عەزیم و ڕەنگین و خاڵ خاڵی نەوەڵا بۆت هەڵدەڵێم بە حاجی عەزیزی ماڵ لە گەڕوێسێ ئەگەر بەهارانی گیا ئەوی هەبوو دەیبەشێوە لە عالەمێ پاییزانی لێ دەکەوتەوە خڕی دەکردەوە بە تەلیس و جەواڵی خۆ من بەغیڵی لە بۆ دەبەم بە گولە کوڵەی دە گولە مێردان ئەگە دە حەدحەدی دە نیوەشەوێدا بە ڕیشێکی قژۆکە بە سمێڵێکی چڵماوی هارەقی لەسەر سینگی ئەوێ ئازیزێ جوانی من ڕادەماڵی فەقێ عەوڵای کاوڵان ئەوە ماڵە من و ماڵە بابی من ئازیزە و گوڵە گوڵە ئازێزێ ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بەوی کەپرێ بەوێ کەپرە گوڵێ ئەوە لە بۆت هەڵدەڵێم بەوێ ماڵێ بەوێ مزڵێ چ بکەم تەقەیە لە هەوران و خرمەیە بایە سەدایێ لەوێ پیرە بولبولێ ئازیزێ ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم ئەگە سوار دەبۆوە لە دوڵدوڵێ لەبەر هەزار و پێنسەد پاڵەوانی کورسینشینی کافران ناخەجڵێ ئەمن کەوایەکی لە بۆ ئازیزەکەی خۆم دروست دەکەم لە باڵی دە بولبولێ تەقەڵانی لێ دروست دەکەم لە پەلکی دە ڕەشە ڕێحانێ پەراوێزانی داوێمی لە پەلکی دەوێ سوورەگوڵێ وەستایانی بۆ دێنم لە حیلەی لە شامێ شاگردانی بۆ دێنم لەوێ قویجە موسڵێ ئەوە دە گەڵ هەموو تەقەڵ و تەریبێکی ئازیزەکەم خۆش خۆش پێی هەڵبڵێ وەرە ئازیزەکەی من و ئازیزەکەی لە دنیایە ڕوونم وەرە ئازیزێ ئەمن دەچوومەوە نێو جەنگەڵ و نێو لێڕەواری دەمپرسی لە کەوتی لە شینی لە مازووداری ئەوە کەوتم دەدی گەلێک بە ڕووتی شینم دەدی گەلێک بە ڕەجاڵی دەمکوت کەوتە ئەتۆ بۆچی وا ڕووتی و بۆچی وا ڕەجاڵی دەیگوت نازانی ئەگە سیاسووتی بەهارێ ڕاوچی دێ لەوێ کەوی نێرم پێوە دەنێ دەست دەکا بە قاسپە قاسپ و بگر بگر و هاوار هاواری پاییزانم لێ دەدا باران و خۆناوی دە هەقە پەڵێ بەری پێمەوە ڕای دەدا بەرەو دەم شەتی و کاولە ڕووباری دەک ئازیزێ ئەوە ماڵە من و ماڵی بابی من وەرە ئازیز ئازیزێ ئەمن بۆت هەڵدەڵێم بە کوێستانی دە سێوەسوور و گەنمان بە کۆزەی دە بەرخان بە کۆسرەتی دە شاڵەبەگیان بە سپی سەنگی موکریان بە قەندیلە گچکەکەی مامە کۆیان قەندیل دەڵێ ئەمن قەندیلم هەتا بەفری نوێم لێ دەبارێ ئی کۆنم لێ ماوە ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە کوڕکوڕی دە مەرگەیی چواردە ساڵە و پازدە ساڵی لێی دەگرنەوە پیڕەپیڕە و بناوە ئەمن لە بۆت هەڵدەڵێم بە کانیلەی کانی کەنێرێ ئەگەر مێش ئەبەدەن خۆی لێ نەداوە لە بۆت هەڵدەڵێم بە ئەشکەوتی کەڕوان ئەگەر سەری بەهارێ سفرە و گەڵاڵەیان هەڵداوە بەهارم چەندە پێ خۆشە لەبەر بێلە بێلی شاخداری لەبەر فیتە فیتی دە شوانان لەوان بێریان چاوانی دە ڕەشە برۆیانی دە کوڵاوە لەوان بێریان یەکیان بەجێ دەماوە گۆمیلکە گۆمیلکەی عارەقی لە نێوان سینگ و مەمکان ڕادەوەستاوە دەڵێ ئەگەر بێت و گولێکی دە گولە مێردان لێی بخواتەوە لە بۆی دەبێتەوە سندان و زەهرەمار و زەرداوە ئەگەر بێت و هەتیوە لاوکێ من لێی بخواتەوە لێی دەبێ بە قەنداو و شەکراوە وەرە ئازیزەکەی من و ئازیزەکەی لە دنیایە ڕوونم وەرە ئازیزێ
Azîzê Her dilêke minî malwêranê be bêre bêre Azîzêm çawêkî lê dekirdim be mangû yekim lê deka be estêre Delê hetîwe lawke eto nazanî Bê kawrêkî be merê malî babî min bispêre Hemû rojê be bênwê kawrokey were bo êre Be baskanim lebo bigre lawêrlawêre Belekî feqyaney ketanim degel bikewe hawêrhawêre Bîstû dû ramûsan legerdinê rengînû xal xal bijmêre Emin le cahîlanim debîstewe Lebo daykû baban denûsrêtewe be xêre Emin sedayekim degeyştê le min wabû gelêk gelêk sedayekî gewrew girane Hêndêkan degut ewe sedaye pîrepayîzêye و hêndêkan degut nexêr baye barane Hêndêkan degut bûlerzeye Hêndêkan degut acûc bacûce Hêndêkan degut decalew ’ebdî sofyane Hêndêkan degut nexêr hezretî mûsaye Hemû rojê leser kêwî tûrê hezarû yek kelîmey delêtewe le xizmet bînayî çawana Hêndêk delên nexêr ewe mensûrî helace Kêwan dekatewe de perey dinya debêtewe textû mekane Hêndêk delên babekey babim ewe axîruzemane De were azîzê Emin lebo to heldelêm be kwêstanî de ’ezîmû rengînû xal xalî Newela lebot heldelêm bewî hacî ’ezîzî mal le girwêsê Eger beharanî diraw hebû deybeşêwe le ’alemê Payîzanî wê dekewt xirî dekirdewe be telîsû cewalî Emin bexîlet bewane be hîçan bo nabem Bexîlet bo debem be gulekî de gule mêrdan Ege de ’ede’edî de nîweşewêda Be rîşêkî qirjekey ’areqî leser sîngû memkî de azîze cwanê rademalî Azîzê de were azîze cwanê Sîng sedefê memk fincanê Çawreşê biro qeytanê Dayk hidûdê bab şa seywanê Bewan estêran dekem eger heldên le teşqî de ’asmanê Bewan herfan kem eger derdeçin le qur’anê Bewan gewrekîjan dekem eger dêne derê lewê malê lewê xanedanê Eger nemdenê bejnêkî barîkû zendê be bazin Le xom heram dekem nanû awî kawle êranê Azîzê ewe kur delê: Kîjê emin pîr nebûm pîrit kirdim Derdedar nebûm derdedarit dekirdim Reng zerdû lêwbebar nebûm Reng zerdû lêwbebarit dekirdim Detkirdim be tozê be bananit wird dekirdim Banan we xoyan hel nedegirtim Girde bayekî şemal dehat lêy dedam Le behrî mihîtî werdekirdim Her kîjî de wan gewremalû necîbû xandanan dehatin Le gerû maryan radebirdim Hemû êwarew sibyanan seheryan sîngû memkî xoyan pê deşordim Azîzê ewe kur delê serêkî min dêşî Dilêke min malwêranê beweye be kabey şerîf kem be xalqî gewreye Leşkirêk le min dyare leşkirêkî gewreyew gewrew ’umdeye Ew leşkire kêye.? kê nîye? Pênsedî turke turkemane Pênsedî feleye felereşkeye Pênsedî nîzamîy xaseye Çîyan pêye malî agir îy Deygut eger nazanî her pêyane tope topxaneye Tîrî ser be peykane tifengê matê karxaneye Dedatewe beser zînwê balekan Talan deka ewê ’êlê ’urbanê Her ba dedatewe ser ewê malî hacî biraym axaye be hîleye Kîj gaz deka hetîw lawke de xemî talanû malî mebe De were da minû to lêk bihalêyn sê şewan be şewî de payîzê Dû rojan her be rojî de beharê Wek tûlî de nimamêw xelfî de çinarê Wek gulî de lawlawê Her le bo minû to gelê gelê xoştire Le xeracatekey şarî kawle be hîleye Azîzê de were were minû male babim Emin le bot heldelêmewe be kwêstanî sêwesûrû genman Be kozey de berxan Be kosretî şalebegîyan Be sipî sengî mukiryan Be qendîle giçkey mame koyan Ewe qendîlim dekut emin qendîlim Befrî konawkon wexo heldegirim Tepî meydan çoxem dekut emin gelêk gelêk sazgartirim Azîzê emin le bot heldelêm be rinû rinûy de befrawan Be kurkurî mergê eger sêzde salîw çwarde salî Pîrepîrey lê degirnewew binawe Lêy heldepsênin çilçiley lewê gyabendê Dûmînetî pîre xawe Xo min le bot heldelêm be qendîle giçkey mame koyan Deykut heta befrî nwêm lê debarê î konim lê mawe Le bot heldelêm be eşkewtî kerwawê Eger serebeharan ew şwankaran her sifrew gelolyan gelal gelalyan lê dedawe Emin le bot heldelêm be kanîley kanî kenêrê Eger mêş’e biden xoy lê nedawe Xo min beharim gelê pê xoşin Leber fîtefîtî şwanan Leber bêlebêley şaxdarî Ewan bêryan çawyan î direwşin Biroyan î debekulawe Lewan bêryan yekêk becê demawe Gomîlke gomîlkey de’areqî Lenêwanî sîngû memkolanda radewestawe Kîj delê eger gulêkî de gulemêrdan lêy bixiwatewe Leboy debête sindanû jehremare Eger hetîwe lawkêmî lê bixiwatewe Leboy debête qendawû şekirawe Azîzê erê de were were minû male babim Emin le bot heldelêmewe le kwêstanî biraym celalî Eger serebeharan ewe şwankaran weser dekewn le bo serî de kwêstanê Emin le bot heldelêm bewî hacî mihemedî mal le estembûlê Eger weser dekewê le bo serberî de kwêstanê Debêtewe gewrey pênsedû bîstû dû çadrû reşmalî Xo min le bot heldelêm bewî hemedî şêx quley Eger leber şoxû şengyan belekî de çiftî pêyekî ’erd rademalê Dek rebî azîzê bejnî barîk be min bimênê be darî ’ûdê Panyey pêt be min bimênin be qeysî de helwênî Belekit be min bimênin be hurey de helacî Azîzê sîngit be min bimênin be kaxezî mercanî Çawit be min bimênin bewê estêrê ke heldê le nêwan hewrû samalî Birot be min bimênin be paneperû cixey de reşedalî Zulifit be min bimênin be awrîşmî xasereng Eger deyben deyfiroşin le şarî germênê Be kiras bê ne wekî domîntî be misqalî Ca ew car emin deçim le bo nêw lêrêw nêw lêrewarî Dempirsî le gule şekirênê le darebenê le mazûdarî Darebenim dedey be rûtî Kewtim dedey be recalî Demkut tu xuda kewt eto boçî wa rûtû recalî Deykut eto nazanî bo wa rûtû recalim Eger nêwanî beharû zistan şîn debim lenêw cengelû lêrewarî Rawçî dên kewî nêrim pêwe dexwênin Dest dekatewe bewî girmegirmû bezmû sazû sentûrû hawar hawarî Eger hewelî payîzim şexte lêy dengêwê Paşniwêjanim lêy heldekatewe guregurî pîreşemalî Ewey pêmewe lêm heldewerênê Her le bo ser ewê çomû şetû kawlerûbarî Azîzê emin deçim depirsî lewê darebenê Demkut eto bo wa rûtû recalî Deykut nazanî bo wa rûtû recalim Eger nêwanî beharû hawînanim şinkî lê dest dedamewe ewê teşwê degel ewê topelî qurê Becêm dêln de sardî payîzda be nexoşî be zelîlî be kesîfî Newekî dumînetî be birîndarîy Eger ewelî payîzim lê dedatewe nimenmey baranî heqe pelê Paşniwêjan lêm heldekatewe guregurî de pîreşemalî Ewey pêmewe lêm heldewerênê lebo ser eşkewtî dezarxawê De were azîzê Emin sedayekim degeyştê gelêk gelêk le min sedayekî gewrew girane Hêndêk delên ewe sedaye pîrepayîzêye و hêndêk delên nexêr baye barane Hêndêk delên befre bûlerzeye axrî zemane Hêndêk delên acûc bacûce Hêndêk delên decale, ’ebdî sofyane Hêndêk delên nexêr ewe hezretî mûsaye Hemû rojê leser kêwî tûrê hezarû yek kelîmey delêtewe le xizmet bînayî çawane Hêndêk delên nexêr hezretî îsrafîle fû deka be nefxî sûrda dinya debêtewe textû mekane Hêndêk delên ewe axrî zemane Azîzê Ewe serêkî min dêşê dilêkî min malwêran be birîne birîne Eger yarî min nanasin belekî hurey helacîn panyey qeysî de helwênîn lêwî etlesin didanî mirwarîne Emin deçûmewe gol golî de kabekirî polêkim sî heldefrandîne Be’zêkan sonen serkeskin sîn mirawîne Her dehatin le bajarî denîştîne Eger lewêm parêz bo debirdîne Lewê heldestan Dehatin le qun espû mêrgeşînan denîştin le mêrgî de şîn şîne Eger lewêm parêz bo debirdîne Lewê heldestan dehatin le deştî weznê denîştîne Eger lewêm parêz de bo debirdin dehatin le mêrgî kewperû tirkeşan denîştîne Eger lewêm parêzêk le bo debirdîne Lewê heldestanewe dehatnewe gol golî xwê denîştîne Eger yarî min nanasin hemû sardî sibyanan dêtewe le rêy serawê be kirasêkî peşmîn peşmîne Azîzê ewe dilêkî min malwêran be bêre bêre Azîzim çawêkî lê dekat be mangû yekî lê dekat be estêre Delê hetîwe lawke nazanî bêne kawrêkî be male babî min bispêre Hemû rojê be bênûy kawroke werewe bo êre Ba baskanim le bo bigrewe labêr labêre Belekî feqyan ewê be ketanim legel bikewe hawêr hawêre Bîstû dû ramûsanan le gerdenî rengînû helîm begî bijmêre Sed birî be birî de xuday bwaye emin darêk bam le darî de şenge bêza Bireqsam le derkî male babî kure lawekey heyranê Likêkim royştaye le bo germênê de germesêrê Likêkî dîm bihataye le jêrra le bo kwêstanê de ’ezîmû xal xalû rengînû zenwêre Ba le bin likî germênim bihatnaye danîştinaye ew sepanû cûtêrû werzêre Le bin likî kwêstanim bihatnaye danîştaye ew axaw nokerû cundû cwamêre Azêzê emin bot heldelêmewe be kwêstanî ’ezîmû rengînû xal xalî Newela bot heldelêm be hacî ’ezîzî mal le gerwêsê Eger beharanî gya ewî hebû deybeşêwe le ’alemê Payîzanî lê dekewtewe xirî dekirdewe be telîsû cewalî Xo min bexîlî le bo debem be gule kuley de gule mêrdan Ege de hedhedî de nîweşewêda Be rîşêkî qijoke be simêlêkî çilmawî Hareqî leser sîngî ewê azîzê cwanî min rademalî Feqê ’ewlay kawlan ewe male minû male babî min azîzew gule gule Azêzê emin le bot heldelêm bewî keprê bewê kepre gulê Ewe le bot heldelêm bewê malê bewê mizlê Çibkem teqeye le hewranû xirmeye baye Sedayê lewê pîre bulbulê Azîzê emin le bot heldelêm ege swar debowe le duldulê Leber hezarû pênsed palewanî kursînşînî kafran naxeclê Emin kewayekî le bo azîzekey xom dirust dekem le balî de bulbulê Teqelanî lê dirust dekem le pelkî de reşe rêhanê Perawêzanî dawêmî le pelkî dewê sûregulê Westayanî bo dênim le hîley le şamê Şagirdanî bo dênim lewê qwîce muslê Ewe de gel hemû teqelû terîbêkî azîzekem xoş xoş pêy helbilê Were azîzekey minû azîzekey le dinyaye rûnim Were azîzê Emin deçûmewe nêw cengelû nêw lêrewarî Dempirsî le kewtî le şînî le mazûdarî Ewe kewtim dedî gelêk be rûtî Şînim dedî gelêk be recalî Demkut kewte eto boçî wa rûtîw boçî wa recalî Deygut nazanî ege syasûtî beharê Rawçî dê lewê kewî nêrim pêwe denê Dest deka be qaspe qaspû bigir bigrû hawar hawarî Payîzanim lê deda baranû xonawî de heqe pelê Berî pêmewe ray deda berew dem şetîw kawle rûbarî Dek azîzê ewe male minû malî babî min Were azîz Azîzê emin bot heldelêm be kwêstanî de sêwesûrû genman Be kozey de berxan Be kosretî de şalebegyan Be sipî sengî mukiryan Be qendîle giçkekey mame koyan Qendîl delê emin qendîlim Heta befrî nwêm lê debarê î konim lê mawe Emin le bot heldelêm be kurkurî de mergeyî Çwarde salew pazde salî lêy degirnewe pîrepîrew binawe Emin le bot heldelêm be kanîley kanî kenêrê Eger mêş ebeden xoy lê nedawe Le bot heldelêm be eşkewtî kerwan Eger serî beharê sifrew gelaleyan heldawe Beharim çende pê xoşe Leber bêle bêlî şaxdarî leber fîte fîtî de şwanan Lewan bêryan çawanî de reşe biroyanî de kulawe Lewan bêryan yekyan becê demawe Gomîlke gomîlkey ’areqî le nêwan sîngû memkan radewestawe Delê eger bêtû gulêkî de gule mêrdan lêy bixiwatewe Le boy debêtewe sindanû zehremarû zerdawe Eger bêtû hetîwe lawkê min lêy bixiwatewe Lêy debê be qendawû şekirawe Were azîzekey minû azîzekey le dinyaye rûnim Were azîzê
Xile Derzî