دڵەی بێچارەم پڕ لە ئازارە مەستی بێنازی و پەست و بێزارە شەیدا و هاودەردی قومری و هوزارە سەرخۆش و بەندی چەم و گوڵزارە کوشتەی دوو چاوی شۆخی عەیارە گەرمای هاوین و سایەقەی زستان زامی شەوخوونی پارەپەرستان گازی ژەهراوی ماری دارستان هەرگیز تیماری نایێتە دەستان گازی ژەهراوی ماری دارستان سەر بگرێت دڵەی لە خەم نەڕستان هەرگیز تیماری نایێتە دەستان سا لە پێناوی ژینی ڕابردوو لە جیاتی هیوای پووچی با بردوو بە ناوی عەشقی کۆنی ڕاکردوو هیچ نابێ جارجار لە خەوتا جادوو بیخەوە یادی دڵەی دامردوو دڵەی بێچارەم پڕ لە ئازارە مەستی بێزار و پەست و بێزارە دڵەی بێچارەم پڕ لە ئازارە شەیدا و هاودەردی قومری و هوزارە سەرخۆش و بەندی چەم و گوڵزارە کوشتەی دوو چاوی شۆخی عەیارە
Diley bêçarem pir le azare Mestî bênazîw pestû bêzare Şeydaw hawderdî qumrîw huzare Serxoşû bendî çemû gulzare Kuştey dû çawî şoxî ’eyare Germay hawînû sayeqey zistan Zamî şewxûnî pareperistan Gazî jehrawî marî daristan Hergîz tîmarî nayête destan Gazî jehrawî marî daristan Ser bigrêt diley le xem neristan Hergîz tîmarî nayête destan Sa le pênawî jînî rabirdû Le cyatî hîway pûçî ba birdû Be nawî ’eşqî konî rakirdû Hîç nabê carcar le xewta cadû Bîxewe yadî diley damirdû Diley bêçarem pir le azare Mestî bêzarû pestû bêzare Diley bêçarem pir le azare Şeydaw hawderdî qumrîw huzare Serxoşû bendî çemû gulzare Kuştey dû çawî şoxî ’eyare
Fwad Ehmed