لە یارەوە لە شۆخ و شەنگی پارەوە لە ڕازی پڕ نیهانییا لەگەڵ شنەی بەیانییا پەیام لە یاری جوانەوە گەیشتە لام بەرامەکەی گوڵاوی باخی نامەکەی کە ئاوی زیندەگانییە شەڕابی کامەرانییە گوڵی هیوای ژیانەوە گوڵی هیوام چ نامەیێ؟ چ پەنجەیێ؟ چ خامەیێ؟ ئەوەندە دڵ دەکاتەوە؟ خەفەت لە بیر ئەباتەوە ئەخاتە ناخی گیانەوە تەزووی بەتام؟ لە یارەوە لە شۆخ و شەنگی پارەوە لە ڕازی پڕ نیهانییا لەگەڵ شنەی بەیانییا پەیام لە یاری جوانەوە گەیشتە لام
Le yarewe Le şox û şengî parewe Le razî pir nîhanîya Legel şiney beyanîya Peyam le yarî cwanewe Geyşte lam Beramekey gulawî baxî namekey Ke awî zîndeganîye Şerabî kameranîye Gulî hîway jyanewe Gulî hîwam Çi nameyê? Çi penceyê? çi xameyê? Ewende dil dekatewe? Xefet le bîr ebatewe Exate naxî gyanewe Tezûy betam? Le yarewe Le şox û şengî parewe Le razî pir nîhanîya Legel şiney beyanîya Peyam le yarî cwanewe Geyşte lam
Merziye Ferîqî