بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت پڕە لە تاسە و هەنسک و حەسرەت کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە بە من چی خۆشی ئەم هەندەرانە بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە بێ ناز و بێکەس، بێ دۆست و هاودەم بوومەتە هاوڕێی گیانی گیانی خەم هێندەم نۆشیوە تاڵی جودایی بوومەتە پاشای دنیای تەنهایی بێ کۆڕ و دەستە و ماڵ و میوانم بە بێ هاوخەم و بێ دیوەخانم مەڵێن هاوارم بە سەر زارییە بوونم وابەستەی کوردەوارییە من خۆشی ژیان نەیخەڵەتانم دەستی زۆرداری دەری پەڕانم بێ داڵدە و چارەم، نیمە دەرەتان لەوێ کوشتنە و لێرەش ڕۆح سووتان لەوێ کوشتنە و لێرە ڕۆح سووتان بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت پڕە لە تاسە و هەنسک و حەسرەت کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە بە من چی خۆشی ئەم هەندەرانە کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە
Bê rengû boye jyanî xurbet Pire le tasew heniskû hesret Ke min rohekem le kurdistane Be min çî xoşî em henderane Be min çî xoşî em wilatane Bê nazû bêkes, bê dostû hawdem Bûmete hawrêy gyanî gyanî xem Hêndem noşîwe talî cudayî Bûmete paşay dinyay tenhayî Bê korû destew malû mîwanim Be bê hawxemû bê dîwexanim Melên hawarim be ser zarîye Bûnim wabestey kurdewarîye Min xoşî jyan neyxeletanim Destî zordarî derî peranim Bê daldew çarem, nîme deretan Lewê kuştinew lêreş roh sûtan Lewê kuştinew lêre roh sûtan Bê rengû boye jyanî xurbet Pire le tasew heniskû hesret Ke min rohekem le kurdistane Be min çî xoşî em wilatane Be min çî xoşî em henderane Ke min rohekem le kurdistane Be min çî xoşî em wilatane
Xalid Reşîd