هەمووشتیک جوانە لە تۆ سۆزی گەرم بزەی نەرم دڵتەڕیت و چەشەی ناسک جار جار چرپەی تێکەڵ شەرم جوانە لە تۆ چەندە جوانە داو داو قژی سەر ناوچاوان کە وەکو تەم سەما ئەکەن لە سەر بەفر و گوڵ ئەرخەوان چەندە جوانە پەنجەی لە خۆوە نەرم و شل تاڤگەکەزی ئارموشین و پەخش و باوی سەر شان و مل جوانە لە تۆ هەموو شتێک جوانە لە تۆ وردە نیگا چاو و برۆ گێڕانەوەی بیرەوەریت باسی خۆشی و دەردە سەریت باسی دەستە خوشکانی خۆت باسی دواڕۆژ باسی ناوماڵ باسی ناوی یەکەم مناڵ جوانە لە تۆ
Hemûştîk ciwane le to Sozî gerim bizey nerim Dilterît û çeşey nasik Car car çirpey têkel şerim Ciwane le to Çende ciwane Daw daw qijî ser nawçawan Ke weku tem sema eken Le ser befr û gul erxewan Çende ciwane Pencey le xowe nerim û şil Tavgekezî armuşîn û Pexiş û bawî ser şan û mil Ciwane le to Hemû şitêk ciwane le to Wirde nîga çaw û biro Gêranewey bîrewerît Basî xoşî û derde serît Basî deste xuşkanî xot Basî dwaroj basî nawmal Basî nawî yekem minal Ciwane le to
Eta Qeredaxî