وەک باڵندەی بێ لانە ئاخ هەردە و هەردە ئەکەم جافییە ئەڕۆم دڵم پڕژانە ئاخ هەر هۆ لەیلەکەم جافییە خاڵ جافییە و مام جافییە بەس بووە دەردم کافییە وەلیم لە شەم جیام هاوار مردم لەو بێ ئینسافییە دڵ سەنتوور سیروان سازییە چاو پڕئاو بڵ ئاوازییە غەریب و کەیلە دڵ ئامان مردم لەو بێ هەمڕازییە زامزەدەی دەسی دەورانم یاس بووم لەم کەجبازییە باخچەی ژینم بێ ئاوە ئاخ ڕێگە سەراوی جافییە کەعبەی دڵم ڕووخاوە ئاخ جورعە شەراوی جافییە خاڵ جافییە و مام جافییە بەس بووە دەردم کافییە وەلیم لە شەم جیام هاوار مردم لەو بێ ئینسافییە وێڵ و ئاوارەی شارانم داڵاهۆهۆ کۆنەلانم جێماوی خێڵی یارانم کوا عێل و هۆزی گۆرانم کوا سیاچەمانە و هۆرە دی*؟؟؟ *؟؟؟ دەردۆ لە گیانم *؟؟؟= ئەو دوو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن زۆر سپاس
Wek balindey bê lane ax herde û herde ekem cafîye Erom dilim pirjane ax her ho leylekem cafîye Xal cafîye û mam cafîye bes buwe derdim kafîye Welîm le şem cyam hawar mirdim lew bê însafîye Dil sentûr sîrwan sazîye çaw pir’aw bil awazîye Xerîb û keyle dil aman mirdim lew bê hemrazîye Zamzedey desî dewranim yas bûm lem kecbazîye Baxçey jînim bê awe ax rêge serawî cafîye Ke’bey dilim rûxawe ax cur’e şerawî cafîye Xal cafîye û mam cafîye bes buwe derdim kafîye Welîm le şem cyam hawar mirdim lew bê însafîye Wêl û awarey şaranim dalahoho konelanim Cêmawî xêlî yaranim kwa ’êl û hozî goranim Kwa syaçemane û hore dî*??? *??? derdo le gyanim *???= ew dû xişteyeman bo sax nebotewe, tikaye eger deyzanin bomanî binûsin Zor sipas
Adil Nadirî