ئەی پەروەردەی ناز هجران نەدیدە بێخەم وە *؟ نە گوڵ ڕەمیدە هەر چەن چاوانم ئەکەم بن و سەر*؟ نە لە ماڵ دیارە نە لە دەشت و دەر سەرت بەرزەو کە بینم جەمینت فەڵەک نەشوێنێ شێوەی شیرینت قەسەمت ئەدەم وە زات ئیلاهی وەسڵی دووس وەشەن یا گەنجێ شاهی گەر تەختی شاهی گەنجی وەڵات بوو وە بی باڵای دووس وە زەهری مار بوو من ماڵم بۆ چەس گەنجم وە کۆ بێ گدایی ئەکەم چاوم لە تۆ بێ مەیلت بۆ سەردە بە واتەی بەدگۆ بە قسەی ناکەس ئەمکەی ڕەنجەڕۆ مەیلت وە کێ دا بەقات وە کێ بەست کێت گرتەن وە یار من بەردای لە دەست مەگەر من چەم وت تۆ چە ژنەفتی شەقت دای لە باڵ لێم دوورەو کەفتی بە تیرێ تانەی ڕقیبێ دڵسەنگ بینایی دییەم خاتر مەکە تەنگ گیانە واجبە تانەی بەدکاران بۆ گەرمی بازار عشق و دڵداران نەسیب هەر کەسێ موفتەلای یارە زوانێ زەنجیر، بەند و سێدارە *؟= ئەو وشانەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن. ئەلبومی مەیلی جیایی 2008
Ey perwerdey naz hicran nedîde Bêxem we *??? ne gul remîde Her çen çawanim eken min dû ser Ne le mal dyare ne le deşt û der Serit berzew ke bînim cemînit Felek neşwênê şêwey şîrînit Qesemit edem we zat îlahî Weslî dûs weşen ya gencê şahî Ger textî şahî gencî welat bû We bî balay dûs we zehrî mar bû Min malim bo çes gencim we ko bê Gidayî ekem çawim le to bê Meylit bo serde be watey bedgo Be qisey nakes emkey rencero Meylit we kê da beqat we kê best Kêt girten we yar min berday le dest Meger min çem wit to çe jineftî Şeqit day le bal lêm dûrew keftî Be tîrê taney riqîbê dilseng Bînayî dîyem xatir meke teng Gyane wacbe taney bedkaran Bo germî bazar ’işq û dildaran Nesîb her kesê muftelay yare Zwanê zencîr, bend û sêdare *???= ew wişeyeman bo rûn nebuwetewe, tikaye eger deyzanin le rêgey beşî 'raportî hele' bomanî binûsin. Elbumî meylî cyayî 2008
Ebas Kemendî