هاوار هاوارێ یاران بەرن هاوارم دەستی شکاوم لە من تۆراوە یارم ئەوساڵ بۆم نایە سەد جار خۆزگەم بە پارم وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم هەر تۆی گوڵەکەم بێ تۆ هەڵناکەم نە جێژنەم وەکوو گیانە جێژنەدارانە نە دۆستم وەوو گیانە دۆستی جارانە من لێرە ماوم گیانە ئەو لە شارانە وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم هەر تۆی گوڵەکەم بێ تۆ هەڵناکەم ڕەشە بەختم وێنەی خاڵی جوانان لەسەر چی یاری من دەگرێ بەهانان دڵ و دینم لەسەر لێوئاڵێ دانان وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم هەر تۆی گوڵەکەم بێ تۆ هەڵناکەم
Hawar hawarê yaran berin hawarim Destî şikawim le min torawe yarim Ewsal bom naye sed car xozgem be parim Were ba aşt bînewe kulî dilekem Her toy gulekem bê to helnakem Ne cêjnem wekû gyane cêjnedarane Ne dostim wewu gyane dostî carane Min lêre mawim gyane ew le şarane Were ba aşt bînewe kulî dilekem Her toy gulekem bê to helnakem Reşe bextim wêney xalî cwanan Leser çî yarî min degrê behanan Dil û dînim leser lêw’alê danan Were ba aşt bînewe kulî dilekem Her toy gulekem bê to helnakem
Mihemed Mamlê