گیانە بەسیەتی، گیانە بەسیەتی گیانە بەسیەتی، لەیلێ بەسیەتی توخوا بەسیەتی دەرد و مەینەتی گیانە بەسیەتی هەر هەندە ئەبێ تووش و نەگبەتی قنیاتم تەنها ژاراوی پەتی، گیانە بەسیەتی ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین هەردوو گرفتار یەک ئاهی ساردین تۆ وێڵ و ڕەنگزەرد بە ئاسمانەوە منیش دەربەدەر بە شارانەوە دەخیلتم ئەی مانگ، قیبلەی دڵداران دەرمانی دەردی دڵەی بیماران شەوێکە و ئەمشەو بگەرە فریام بێ یارو هاودەم مات و تەنهام دڵزار و بێزار، پەست و غەمگینم، خەیلێ غەمگینم گیرۆدەی داوی لەیلێ شیرینم، ئەی لەی لە خۆم غەریبی لە نەحسی چارە و بەختی گومڕاهم هەنام بڕاوە لەیلێ، لە ناڵە و ئاهم توخوا بەسیەتی ئەجەل قولابی گیر کرد لە جەرگم پیشانم ئەدا نیشانەی مەرگم توخوا بەسیەتی
Gyane besyetî, gyane besyetî Gyane besyetî, leylê besyetî Tuxwa besyetî derd û meynetî Gyane besyetî Her hende ebê tûş û negbetî Qinyatim tenha jarawî petî, gyane besyetî Ey mang min û to herdû hawderdîn Herdû giriftar yek ahî sardîn To wêl û rengizerd be asmanewe Minîş derbeder be şaranewe Dexîltim ey mang, qîbley dildaran Dermanî derdî diley bîmaran Şewêke û emşew bigere firyam Bê yaru hawdem mat û tenham Dilzar û bêzar, pest û xemgînim, xeylê xemgînim Gîrodey dawî leylê şîrînim, ey ley le xom xerîbî Le nehsî çare û bextî gumrahim Henam birawe leylê, le nale û ahim Tuxwa besyetî Ecel qulabî gîr kird le cergim Pîşanim eda nîşaney mergim Tuxwa besyetî
Elî Merdan