دڵم مەکۆی عیشقی یارە لە دووریی دڵ بریندارە شەو و ڕۆژ دڵ دەناڵێنێ وەرە بتبینم ئەمجارە سەرم سووڕماوە لەم کارە چەند بێوەفایە ئەم یارە بە شوێنیدا سەرگەردانم غەریب ماوم من لەم شارە وەرە وەرە تاقە یارم ئەستێرەی شەوگاری تارم هەر کاتێ یارم دەبینم ساڕێژ دەبنەوە برینم ساتێ بڕوانە حاڵی من با بەس بێ ناڵە و گرینم بە سەرگەردت سەر و ماڵم لە دووی تۆ شێت و عەبداڵم بە تینی ئاگری دووریت وەک پەروانە سووتا باڵم وەرە وەرە تاقە یارم ئەستێرەی شەوگاری تارم
Dilim mekoy ’îşqî yare Le dûrîy dil birîndare Şew û roj dil denalênê Were bitbînim emcare Serim sûrmawe lem kare Çend bêwefaye em yare Be şwênîda sergerdanim Xerîb mawim min lem şare Were were taqe yarim Estêrey şewgarî tarim Her katê yarim debînim Sarêj debnewe birînim Satê birwane halî min Ba bes bê nale û girînim Be sergerdit ser û malim Le dûy to şêt û ’ebdalim Be tînî agirî dûrît Wek perwane sûta balim Were were taqe yarim Estêrey şewgarî tarim
Bênam Tahîrî