دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە دیسان بارانە گیان گیان نم نم دایداوە گوڵ بە گشت جۆرێ ئازیز خەرمانەی داوە تەنیا گوڵی من وەیڕۆ مات و شێواوە تەنیا گوڵی من ئازیز مات و شێواوە هەر من ئاوارەی ئازیز کێو و هەردانم وێڵ و دەربەدەر هەی ڕۆ دڵپەرێشانم ویڵ و دەربەدەر ئازیز دڵپەرێشانم هەر من بە دوو چاو ئازیز فرمێسک ئەپێوم پڕ بە دڵ ئەگریم وەی رۆ بۆ دڵەی پەشێوم پڕ بە دڵ ئەگریم هاوار بۆ دڵەی پەشێوم دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە گوڵ بە گشت جۆرێ وەی ڕۆ خەرمانەی داوە تەنیا گوڵی من هەی ڕۆ مات و شێواوە هەر من هاودەمی ئازیز تەنیایی شەوم بێ خۆراک و خەو هاوار ساتێ ناسرەوم بێ خۆراک و خەو ئازیز ساتێ ناسرەوم هەر من لە دووریت وەی ڕۆ فرمێسک ئەڕێژم هەر من لە دووریت هەی ڕۆ فرمێسک ئەڕێژم دەگەڵ یادی تۆ هاوار ناسۆر ئەچێژم دەگەڵ یادی تۆ ئازیز ناسۆر ئەچێژم دیسان بارانە وەی ڕۆ نم نم دایداوە دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە گوڵ بە گشت جۆرێ وەی ڕۆ خەرمانەی داوە تەنیا گوڵی من هاوار مات و شێواوە
Dîsan barane azîz nim nim daydawe Dîsan barane gyan gyan nim nim daydawe Gul be gişt corê azîz xermaney dawe Tenya gulî min weyro mat û şêwawe Tenya gulî min azîz mat û şêwawe Her min awarey azîz kêw û herdanim Wêl û derbeder hey ro dilperêşanim Wîl û derbeder azîz dilperêşanim Her min be dû çaw azîz firmêsk epêwim Pir be dil egrîm wey ro bo diley peşêwim Pir be dil egrîm hawar bo diley peşêwim Dîsan barane azîz nim nim daydawe Gul be gişt corê wey ro xermaney dawe Tenya gulî min hey ro mat û şêwawe Her min hawdemî azîz tenyayî şewm Bê xorak û xew hawar satê nasrewm Bê xorak û xew azîz satê nasrewm Her min le dûrît wey ro firmêsk erêjim Her min le dûrît hey ro firmêsk erêjim Degel yadî to hawar nasor eçêjim Degel yadî to azîz nasor eçêjim Dîsan barane wey ro nim nim daydawe Dîsan barane azîz nim nim daydawe Gul be gişt corê wey ro xermaney dawe Tenya gulî min hawar mat û şêwawe
Nasir Rezazî