هەورە هانام هێناوە دڵ بێقەرارە یارە شیرینەکەی من تازەهەوارە هەورە توخوا مەبارە مەبارە یار نازدارە ئازیزم بارگەی لە ڕێیە دڵەکەی مەجنوونی پێیە بارگەی بار کرد بۆ ئەو هەوارە چاوجوان ڕۆیی دڵم غەمبارە هەورە توخوا مەبارە مەبارە یار نازدارە تاپۆی کۆچی ئازیزم لە دوور دیارە هەورە دەخیل مەبارە دڵ بێقەرارە ئازیز لە ڕێی هەوارە با تەڕ نەبێ نازدارە هەورە توخدا مەگرمێنە دڵی ناسکی مەلەرزێنە بارگەی بار کرد بۆ ئەو هەوارە چاوجوان ڕۆیی دڵم غەمبارە هەورە توخوا مەبارە مەبارە لەو نازدارە
Hewre hanam hênawe dil bêqerare Yare şîrînekey min tazeheware Hewre tuxwa mebare Mebare yar nazdare Azîzim bargey le rêye Dilekey mecnûnî pêye Bargey bar kird bo ew heware Çawciwan royî dilim xembare Hewre tuxwa mebare Mebare yar nazdare Tapoy koçî azîzim le dûr dyare Hewre dexîl mebare dil bêqerare Azîz le rêy heware Ba ter nebê nazdare Hewre tuxda megirmêne Dilî naskî melerzêne Bargey bar kird bo ew heware Çawciwan royî dilim xembare Hewre tuxwa mebare Mebare lew nazdare
Miryem Xanesaz