ئەرێ نیوەشەو ڕابورد ئەی هاوار تا کەی لە لات بم لە خودام تەڵەبە ئەی هاوار بە باڵات شا بم بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە دەڵێن یارم ناخۆشە کەوتووە کەیفی ناسازە ئەرێ خاڵێک ها وە بان ئەی هەوار پەنجەی پاتەوە ئەرێ هیچ فایدەی نادا ئەی هاوار دڵ بە لاتەوە بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی کۆنە ئەرێ یارم ناخۆشە ئەی نازانم حاڵی چۆنە ئەرێ ئەگەر بەبێ تۆ ئەی هاوار سەر لە سەرین کەم ئەرێ لە نیوەشەودا جوانێ گیان دەس بە ناڵین کەم بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە دەڵێن یارم ناخۆشە کەوتووە کەیفی ناسازە ئەرێ دڵم بە تۆ دا ئەی هاوار وەمزانی مەردی ئەرێ نەمزانی بۆ من ئەی هاوار هەر ئاخ و دەردی بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی جوانە ئەرێ لە دووی باڵای تۆ جوانێ گیان دڵ سەرگەردانە
Erê nîweşew raburd ey hawar ta key le lat bim Le xudam telebe ey hawar be balat şa bim Barane û barane ey heway baraney taze Delên yarim naxoşe kewtuwe keyfî nasaze Erê xalêk ha we ban ey hewar pencey patewe Erê hîç faydey nada ey hawar dil be latewe Barane û barane ey heway baraney kone Erê yarim naxoşe ey nazanim halî çone Erê eger bebê to ey hawar ser le serîn kem Erê le nîweşewda cwanê gyan des be nalîn kem Barane û barane ey heway baraney taze Delên yarim naxoşe kewtuwe keyfî nasaze Erê dilim be to da ey hawar wemzanî merdî Erê nemzanî bo min ey hawar her ax û derdî Barane û barane ey heway baraney cwane Erê le dûy balay to cwanê gyan dil sergerdane
Nasir Rezazî