تۆ داوات کرد ئەگەر بکرێ لە داهاتووی ژیانم هاوڕێم بی، هاوبەش بی لە خۆزگە و خەونەکانم وتت گوایە کە خۆشحاڵی هەمیشە هەر لەلام بی لەگەڵ مندا تا ئەو کاتەی ئەمەوێ بەردەوام بی بۆ تۆ وەڵامی من تەنیا پرسیارە گوێم لێ بگرە ئازیز زۆر سادە و ساکارە زۆر سادە و ساکارە ئەگەر پێت وایە ئامادەی دڵنیای زۆر تا ئەو ڕادەی بەڵێنی ڕاست نەبێ، نادەی لە نیوەی ڕێگە لا نادەی ئەوسا بۆت هەیە بێیت و لە دەرگا دەی لە دەرگا دەی لەگەڵ یەکتر کراوە بین دوو ڕووبار یەک سەرچاوە بین هەرچی ڕوویدا بە هەر نرخێک نەبێ هەرگیز شاراوە بین بە مەبەستی، بە هەستی بە ڕاستی، بە پاکی، بە چاکی تا هەمیشە براوە بین بۆ تۆ وەڵامی من تەنیا پرسیارە گوێم لێ بگرە ئازیز زۆر سادە و ساکارە زۆر سادە و ساکارە ئەگەر پێت وایە ئامادەی دڵنیای زۆر تا ئەو ڕادەی بەڵێنی ڕاست نەبێ، نادەی لە نیوەی ڕێگە لا نادەی ئەوسا بۆت هەیە بێیت و لە دەرگا دەی لە دەرگا دەی
To dawat kird eger bikirê le dahatûy jyanim Hawrêm bî, hawbeş bî le xozge û xewnekanim Witit gwaye ke xoşhalî hemîşe her lelam bî Legel minda ta ew katey emewê berdewam bî Bo to welamî min tenya pirsyare Gwêm lê bigre azîz zor sade û sakare Zor sade û sakare Eger pêt waye amadey Dilnyay zor ta ew radey Belênî rast nebê, nadey Le nîwey rêge la nadey Ewsa bot heye bêyt û le derga dey Le derga dey Legel yektir kirawe bîn Dû rûbar yek serçawe bîn Herçî rûyda be her nirxêk Nebê hergîz şarawe bîn Be mebestî, be hestî Be rastî, be pakî, be çakî Ta hemîşe birawe bîn Bo to welamî min tenya pirsyare Gwêm lê bigre azîz zor sade û sakare Zor sade û sakare Eger pêt waye amadey Dilnyay zor ta ew radey Belênî rast nebê, nadey Le nîwey rêge la nadey Ewsa bot heye bêyt û le derga dey Le derga dey
Çopî Fetah