Leylî Ho Leylî

Diyalekt: Soranî 634
لەیلی هۆ لەیلی باوانم لەیلی
ڕۆ ها لەیلی باوانم لەیلی
کوشتەی ئەم خاڵانەم بۆچ تۆ بێمەیلی
کوشتەی ئەم چاوانەم بۆچ تۆ بێمەیلی
لەیلی هۆ لەیلی باوانم لەیلی
کوشتەی چاوی تۆم بۆچ وا بێمەیلی

هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچ نەبڕایەوە
لێم بوو بە ئاگر نەکوژرایەوە
لەیلی هۆ لەیلی باوانم لەیلی
کوشتەی چاوی تۆم بۆچ وا بێمەیلی

هەر کۆچ کۆچی بوو کۆچی کرد بە ڕاست
هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچت بوو بە ڕاست
ئەوە باری کرد ماڵاوایی نەخوازت
لەیلی هۆ لەیلی باوانم لەیلی
کوشتەی چاوی تۆم بۆچ وا بێمەیلی
Leylî ho leylî bawanim leylî
Ro ha leylî bawanim leylî
Kuştey em xalanem boç to bêmeylî
Kuştey em çawanem boç to bêmeylî
Leylî ho leylî bawanim leylî
Kuştey çawî tom boç wa bêmeylî

Her koç koçit bû koç nebrayewe
Lêm bû be agir nekujrayewe
Leylî ho leylî bawanim leylî
Kuştey çawî tom boç wa bêmeylî

Her koç koçî bû koçî kird be rast
Her koç koçit bû koçit bû be rast
Ewe barî kird malawayî nexwazit
Leylî ho leylî bawanim leylî
Kuştey çawî tom boç wa bêmeylî

Rapora çewtî