گوڵم گوڵخونچەی ژینم نازدار و نازەنینم تەنیا بە تۆوە گەرمە دڵی پڕ لە ئەوینم بە پیریش هەر نەبڕاوە دەمێ گرین و شینم لە ئاوێنەی شکاوی دڵما هەر تۆ دەبینم بەڵام ئەوین و عەشقت دەمێ نەچوو لە بیرم پەرەستگەی ژینی من تۆی بە داوی تۆ ئەسیرم گوڵم گوڵخونچەی ژینم نازدار و نازەنینم تەنیا بە تۆوە گەرمە دڵی پڕ لە ئەوینم بە گەردەلوولی پیری وەری گەڵای ژیانم کوژاوە مۆمی هیوا نەگەیە بەربەیانم گوڵم گوڵخونچەی ژینم نازدار و نازەنینم تەنیا بە تۆوە گەرمە دڵی پڕ لە ئەوینم
Gulim gulxunçey jînim nazdar û nazenînim Tenya be towe germe dilî pir le ewînim Be pîrîş her nebrawe demê girîn û şînim Le awêney şikawî dilma her to debînim Belam ewîn û ’eşqit demê neçû le bîrim Perestigey jînî min toy be dawî to esîrim Gulim gulxunçey jînim nazdar û nazenînim Tenya be towe germe dilî pir le ewînim Be gerdelûlî pîrî werî gelay jyanim Kujawe momî hîwa negeye berbeyanim Gulim gulxunçey jînim nazdar û nazenînim Tenya be towe germe dilî pir le ewînim
Nasir Rezazî