گوڵم تا دوور لە تۆ بم گوڵ، لەبەر چاوم وەکوو خارە! دڵم دەریای خەم و ماتەم ژیانم وەک ژەهری مارە سەرم کاروانسەرای مەینەت ژیانم دەیری تەنیایی شەماڵی بەربەیانم هەر هەناسەی سەردی بیمارە لە ئاسمانی ژیانم قەت نەماوە مانگ و ئەستێرە بە ڕۆژ لێم ون بووە، ڕۆجیار وەکوو تاریکە شەو تارە نییە غەیر باسی خەم بۆ من لە بەزمی دڵ لەوێ و لێرە هەواڵی کونجی تەنیاییم خەیاڵێکی خەفەت بارە خەریک بوو نوقمی گرداوی نەمان بم نەمەزانی بۆ کە تۆ هاتی ئەوە دەرکەوت ئەوینی تۆ سەبەبکارە گوڵم تا دوور لە تۆ بم گوڵ، لەبەر چاوم وەکوو خارە! دڵم دەریای خەم و ماتەم ژیانم وەک ژەهری مارە سەرم کاروانسەرای مەینەت ژیانم دەیری تەنیایی شەماڵی بەربەیانم هەر هەناسەی سەردی بیمارە
Gulim ta dûr le to bim Gul, leber çawim wekû xare Dilim deryay xem û matem Jiyanim wek jehrî mare Serim karwanseray meynet Jiyanim deyrî tenyayî Şemalî berbeyanim her Henasey serdî bîmare Le asmanî jiyanim qet Nemawe mang û estêre Be roj lêm win buwe, rocyar Wekû tarîke şew tare Nîye xeyr basî xem bo min Le bezmî dil lewê û lêre Hewalî kuncî tenyayîm Xeyalêkî xefet bare Xerîk bû nuqmî girdawî Neman bim nemezanî bo Ke to hatî ewe derkewt Ewînî to sebebkare Gulim ta dûr le to bim Gul, leber çawim wekû xare Dilim deryay xem û matem Jiyanim wek jehrî mare Serim karwanseray meynet Jiyanim deyrî tenyayî Şemalî berbeyanim her Henasey serdî bîmare
Leyla Ferîqî