تەنیام ئای تەنیام سەختە تەنیایی کاتی گیاندانان لەحزەی جیایی چاوت ئاوێنەی شەوەکانم بوو وێنەت هەوێنی خەوەکانم بوو بۆچی قارت کرد ڕۆیت و بارت کرد پێموایە مەیلی تازەیارت کرد شکاندت دڵم دەک دڵت بشکێ کەسێ جێگە خۆم لێت ڕازی نەبێ بۆچی قارت کرد ڕۆیت و بارت کرد پێموایە مەیلی تازەیارت کرد هەر من ماوم و خاترەی دیدار تاڵی تەنیایی و بێدەنگیی دیوار بێ تۆ کات ناڕوا کاتژمێریش مرد خواحافیزیت کرد وێستا دیقی کرد بۆچی قارت کرد ڕۆیت و بارت کرد پێموایە مەیلی تازەیارت کرد
Tenyam ay tenyam sexte tenyayî Katî gyandanan lehzey cyayî Çawit awêney şewekanim bû Wênet hewênî xewekanim bû Boçî qarit kird Royt û barit kird Pêmwaye meylî tazeyarit kird Şikandit dilim dek dilit bişkê Kesê cêge xom lêt razî nebê Boçî qarit kird Royt û barit kird Pêmwaye meylî tazeyarit kird Her min mawim û xatrey dîdar Talî tenyayî û bêdengîy dîwar Bê to kat narwa katjimêrîş mird Xwahafîzît kird wêsta dîqî kird Boçî qarit kird Royt û barit kird Pêmwaye meylî tazeyarit kird
Kawe Fethî