بە سووڕێکی تر ئەستێرەی ئینسانگر قەومی کۆنی خستەوە جەژنی ئاگر کام قەومی کۆن کام جەژنی بەرز و پیرۆز قەومی مادی، جەژنی بڵندی نەورۆز ئەو نەورۆزەی کە هەزاران بەهارە لە دێی کوردا گڕی ئاگری دیارە باوباپیرمان هەتا ئەڕۆن پشتاوپشت لەم ئاگرەیان دەورە داوە چین چین گشت لە چوار دەوری ئەم ئاگرە ڕەنگاوڕەنگ کۆڕ گیراوە بە پێکەنین و ئاهەنگ بانگی شێوان هەتاکوو بەربەیانی شایی بووە و بەزم و نۆش و گۆرانی لەو سایەوە تا ئێستاکە بەم چەشنە هەموو سەری ساڵی تازەمان جەژنە میوانی کۆن بەڕێ ئەکەین و تازە بە پێکەنین ئەگاتە بەر دەروازە خۆشیت هێنا و فەڕت هێنا و شیرینی تۆ بۆ ئێمە بەهەشتی خەو بینینی بە هاتنت بای بەستەڵەک بەفری دەشت گیانی سپارد گوڵی ڕوا جێگای گەشت لە تاریکی لە چوار دیواری زستان سەرفەراز بیت سەرفەراز بووی مەلی گیان ئێستا ئۆخەی ئاسمانێکە و هەتاوێ گیایە و گوڵە و مەلە و خوڕەی چەماوێ
Be sûrêkî tir estêrey însangir Qewmî konî xistewe cejnî agir Kam qewmî kon kam cejnî berz û pîroz Qewmî Madî, cejnî bilindî newroz Ew newrozey ke hezaran behare Le dêy Kurda girî agirî diyare Bawbapîrman heta eron piştawpişt Lem agireyan dewre dawe çîn çîn gişt Le çiwar dewrî em agire rengawreng Kor gîrawe be pêkenîn û aheng Bangî şêwan hetakû berbeyanî Şayî buwe û bezm û noş û goranî Lew sayewe ta êstake bem çeşne Hemû serî salî tazeman cejne Mîwanî kon berê ekeyn û taze Be pêkenîn egate ber derwaze Xoşît hêna û ferit hêna û şîrînî To bo ême beheştî xew bînînî Be hatinit bay bestelek befrî deşt Giyanî sipard gulî riwa cêgay geşt Le tarîkî le çiwar dîwarî zistan Serferaz bît serferaz bûy melî giyan Êsta oxey asmanêke û hetawê Giyaye û gule û mele û xurey çemawê
Firmêsk Hafiz
Rewa Cemal