دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە نازار بە دەستی یارێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە شانشینێ
کفنێ من ببڕن وەرە نازار بە دەستی دینێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارەگوێزێ
کفنم بۆ بێنن وەرە نازار وا لە تەورێزێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران گۆشەی زیندانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە نازدار لەوێ کۆڵانێ
کفنم بۆ بێنن وەرە نازار لە هەمەدانێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران لەسەر تەنیشتێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە نازدار لە دەر و دەشتێ
دەگەڵ یارێ خۆم وەرە حەیران دەچمە بەهەشتێ