دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنی من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی یارێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە شانشینێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی دینێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارەگوێزێ
کفنم بۆ بێنن وەرە حەیران بە دەست ئازیزێ
کیژێ مەناڵە لە ماڵە باوان چی دی مەڕێژە فرمێسکی چاوان
چەندم ئاخ کێشا ئاخی نیهانی دڵ لە دەرووندا بووە بە بریانی، بۆتە بریانی
خودا بەردار نێ بۆ پێ نازانی دە وەرە وەرە
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لەوێ کۆڵانێ
کفنم بۆ بێنن وەرە حەیران بە دەستی جوانێ