دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنێ من ببڕن وەرە نازار بە دەستی یارێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن دلۆ حەیران بن دارەگوێزێ
کفنم بۆ بێنن وەرە نازار وا لە تەورێزێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە نازار وا لە تەورێزێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران گۆشەی زیندانێ
قەبرم هەڵکۆڵن دلۆ حەیران بە دەستی جوانێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە نازار لە هەمەدانێ
کفنم بۆ بێنن وەرە نازار لە هەمەدانێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران لەسەر تەنیشتێ
قەبرم هەڵکۆڵن کوڕم حەیران لە ناوی دەشتێ
دەگەڵ یارێ خۆم وەرە حەیران دەچمە بەهەشتێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە شەموویێوە
کەس نییە دەرم خا وەرە قوربان لە زیندانەوە
کفنم بۆ بێنن وەرە نازار لە تارانەوە