حەسەن زیرەک

کراس ڕەشی ١

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
1043
ڕێگاکەم دوورە و مەنزڵم کوێستانە
شەو بە سەردا دێت ئەی هاوار غەم لێم میوانە
شەو بە سەردا دێت من چی بکەم غەم لێم میوانە
کراس ڕەشی ناز دەفرۆشی تێدەکۆشی خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەێ هاوار کۆڕێ دارەوە
عاشقی باڵات بووم چاو بەخومار لە پێرارەوە

ڕێگاکەم دوورە و مەنزڵم گەرمێنە
ئەمن مفتەلا و ئەی هاوار یار چاوشەهێنە
عاشقی کیژێکم چی لێ بکەم ماڵ لە دەوسێنە/دڵسێنە
کراس ڕەشی تێدەکۆشی ناز بفرۆشی خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەی هاوار چرپی و دارەوە
عاشقی باڵات بووم چاو بەخومار لە پێرارەوە

ڕێگاکەم دوورە و مەنزڵم بۆکانە
ئەمن عاشقی تۆم ئەی هاوار چاوت زۆر جوانە
عاشقی یارێکم بۆی مردووم زۆر خانومانە
کراس ڕەشە زۆر بە عەیشە ناز مەفرۆشە و خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەی هاوار کۆڕێ دارەوە
عاشقی باڵای تۆم چت لێ بکەم لە پێرارەوە

ڕێم سەرەوژوورە و دەچم بۆ زیارەت
بۆ توافی پیر ئەی هاوار نەک بۆ توجاڕەت
کراش ڕەشێ تێدەکۆشێ خۆی داپۆشێ و خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر بۆت مردووم چرپی و دارەوە
عاشقی باڵاتم لە پێرارەوە

کام ئەستێرەی گەش کام گوڵی کێوی
سوورە وەک کوڵمی و ئاڵە وەک لێوی
گیانە کام ئەستێرەی گەش کام گوڵی کێوی
سوورە وەک کوڵمی و ئاڵە وەک لێوی
کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی
برژانگ و برۆ و ئەگریجەی خاوی

کەوا بۆر یا ڕەب تۆ بیت و قورعان
کەوا بۆر هاوار تۆ بیت و قورعان
ئەمن لێت دوورم ئەی هاوار ئەمان سەد ئامان
من بۆ تۆ مردم ئەی هاوار مەڕۆ خەرامان
کراش ڕەشێ تێدەکۆشێ نازبفرۆشێ و خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەی هاوار چرپی و دارەوە
ئەمن عاشقی تۆم دەی چی بکەم لە پێرارەوە

دەچمە شێخ حەمزە بەران[بەر] ماڵی تۆ
جەد و ئابادم ئەی هاوار غولامی شاڵی تۆ
کراس ڕەشی تێدەکۆشی ناز بفرۆشی خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەی هاوار کۆڕێ دارەوە
ئەمن عاشقی تۆم نەماوم لە پێرارەوە

دڵم زەعیف بوو ڕۆحم نەماوە
من دێم بۆ هاوار یا ڕەبی ماڵ لە قاقڵاوا
من دێم بۆ تۆبە و ئەی هاوار ماڵ لە قاقڵاوا
کەوا بۆری جۆربەجۆری، جۆربەجۆری خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەی هاوار چرپی و دارەوە
من غولامی تۆم نەماوم لە پێرارەوە

یا ڕەب بۆ خاتر سەیدەکەی زەمبیل
ئەمن غەریبم ئەی هاوار دڵ نەکەی زەلیل
کراس ڕەشێ تێدەکۆشێ خۆی داپۆشێ خۆت مەشارەوە
خۆت مەکە بە ژێر ئەی هاوار کۆڕێ دارەوە
ئەمن عاشقی تۆم بۆت مردم لە پێرارەوە