تاهیر تۆفیق

مەقامی قەلبی من و بەستەی هەی نار هەی نار

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
1850
قەلبی من چەشنی لالە بێت و نەوتی تێ بکەن
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن
شەقشەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێ بکەن
بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ
گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ
نەچمە ناو جەرگی هەژار و شانبەشانی وەک برا
ڕۆح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا
بەو شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا
کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش
لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش
ببمە خاک و خۆڵەمێش با تا هەژارم پێ بگا
با بسووتێم بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگا
بێتە مەیدان خوێن بڕێژێ تا حەقی خۆی پێ بگا
تا بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووە
با لەبۆ حەق خوێن بڕێژێ دەرچێ دوژمن تا زووە
سامی قوربانە گەڵت بە قەت مەژی بەو زیللەتە
هەرکەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتە
نامرێ هەرگیز دەمێنێ چونکە خاوەن غیرەتە
خۆت بە قوربانی گەلت کە فەرزە قوربانی لەبۆ
نیشتمانی حوڕ و سەربەست ئومەتێکی سەربەخۆ

هەی نار هەی نار باوانم یار هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار

گەرچی تووشی ڕەنجبەری و حەسرەت و دەردم ئەمن
نابەزم لەم چەرخە سپڵە هەر دەڵێم مەردم ئەمن

قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە لەیلای دەوێ
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات بەخێر بێ بە لەنجە و لار
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار

گەر لە برسانا لەبەر بێ بەرگی وشک و ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر عەردم ئەمن
عاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
عاشقی کێو و تەلار و بەردەن و بەردم ئەمن

زولفت باری بەردانەوە
بە بای ئیشوە دەخولانەوە
کۆنە برینم دەکولانەوە
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیی بە لەنجە و لار