ئەی یاری شیرین ئەی یاری شیرین ئەی نەونەمامی دەم بە پێکەنین وەها نەزانی تۆم لە بیر چووە گڕی دڵداری جاران کز بووە کەویار کەویار کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی هیچ بەندیخانە و ئێش و ئازارێ یادت لە دڵما دەرناکا تاوێ بەڵام لە دەوری شوومی وەهادا باخی دڵداری هەرگیز بەرنادا کەویار کەویار کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی وەرە با بین بە هاوڕێی گیانی هاندەری یەک بین بۆ کامەرانی هەتا ئامانجی گەل دەسگیر ئەبێ هیچ نەبێ دڵمان لای یەک ژیر ئەبێ کەویار کەویار کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی
Ey yarî şîrîn ey yarî şîrîn Ey newnemamî dem be pêkenîn Weha nezanî tom le bîr çuwe Girî dildarî caran kiz buwe Kewyar kewyar Kewyar ey kewyar xas kewyarêkî Dem girdû mem gird ey hawar kewreftarêkî Qedbarîkû balaberz gyan newnemamêkî Hîç bendîxanew êşû azarê Yadit le dilma dernaka tawê Belam le dewrî şûmî wehada Baxî dildarî hergîz bernada Kewyar kewyar Kewyar ey kewyar xas kewyarêkî Dem girdû mem gird ey hawar kewreftarêkî Qedbarîkû balaberz gyan newnemamêkî Were ba bîn be hawrêy gyanî Handerî yek bîn bo kameranî Heta amancî gel desgîr ebê Hîç nebê dilman lay yek jîr ebê Kewyar kewyar Kewyar ey kewyar xas kewyarêkî Dem girdû mem gird ey hawar kewreftarêkî Qedbarîkû balaberz gyan newnemamêkî
مەزهەر خالقی