Kewyar

Diyalekt: Soranî 1897
ئەی یاری شیرین ئەی یاری شیرین
ئەی نەونەمامی دەم بە پێکەنین
وەها نەزانی تۆم لە بیر چووە
گڕی دڵداری جاران کز بووە
کەویار کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی

هیچ بەندیخانە و ئێش و ئازارێ
یادت لە دڵما دەرناکا تاوێ
بەڵام لە دەوری شوومی وەهادا
باخی دڵداری هەرگیز بەرنادا
کەویار کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی

وەرە با بین بە هاوڕێی گیانی
هاندەری یەک بین بۆ کامەرانی
هەتا ئامانجی گەل دەسگیر ئەبێ
هیچ نەبێ دڵمان لای یەک ژیر ئەبێ
کەویار کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی
Ey yarî şîrîn ey yarî şîrîn
Ey newnemamî dem be pêkenîn
Weha nezanî tom le bîr çuwe
Girî dildarî caran kiz buwe
Kewyar kewyar
Kewyar ey kewyar xas kewyarêkî
Dem girdû mem gird ey hawar kewreftarêkî
Qedbarîkû balaberz gyan newnemamêkî

Hîç bendîxanew êşû azarê
Yadit le dilma dernaka tawê
Belam le dewrî şûmî wehada
Baxî dildarî hergîz bernada
Kewyar kewyar
Kewyar ey kewyar xas kewyarêkî
Dem girdû mem gird ey hawar kewreftarêkî
Qedbarîkû balaberz gyan newnemamêkî

Were ba bîn be hawrêy gyanî
Handerî yek bîn bo kameranî
Heta amancî gel desgîr ebê
Hîç nebê dilman lay yek jîr ebê
Kewyar kewyar
Kewyar ey kewyar xas kewyarêkî
Dem girdû mem gird ey hawar kewreftarêkî
Qedbarîkû balaberz gyan newnemamêkî

Rapora çewtî