کفنەکەم ببڕن بە مەودای مەقەست
شەرت بێ مەیلەکەت بەر نەدەم لە دەست
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد دەکا و ئەکشێتەوە
تا جوان ڕوویی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
تا دەگاتە چاردەمین شەو تێدەگا ناگا بە تۆ
جا لە داخا وردە وردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە
جا چۆن شێت نەبم نەدەم بە خۆمدا
چۆن خاکی عالەم نەکەم بە سەردا
حەیفە بۆ من و تۆ دەستمان لێک بڕا
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە