خەشایار ڕەشیدی مریەم خانەساز

یاری نازدار

بە دەنگی: خەشایار ڕەشیدی و مریەم خانەساز
شێوەزار: کەڵهوڕی و سۆرانی
1322
هیچ کەس چۊ م واران نییە
گووڵاو ئەسرێ یاران نییە
هاوڕی دەردەداران نییە
ئای نییە یاری نازدار

بێ ت تا وە خوەر بڕ نییەکەم
ساتێ لەی مڵکە گڕ نییەکەم
بێ ت دەس لە کەس دڕ نییەکەم
یاری نازدار

هەموو خۆشیم بە دەس بادی فەنا چوو گیان
بە دەس بادی فەنا چوو گیان
یاری نازدار
هەزار تیرم لە جەرگ و سینەڕا چوو گیان
لە جەرگ و سینەڕا چوو گیان
یاری نازدار
ئەتۆ بووی نازەنین یار عومر و ژیانم
بە کۆچی تۆ هەموو ژینم بە با چوو
یاری نازدار
هۆنراوەی کەڵهوڕی: سەعید عبادەتیان
هۆنراوەی سۆرانی: نەبەز مەهابادی