حەمە سەرپان

تەیرۆکێ

بە دەنگی: حەمە سەرپان
شێوەزار: سۆرانی
1075
هاتەوە تەیرەکەی لە گەرمێنێ من لەبەر تای زوڵفت دەمرم
هێستا دوورە و دەخوێنێ شارێکی وەک سابڵاغ دێنێ

من لە یاری خۆم زیزم ئای لە خەڵکی وایە گێژم
هیچ برینان لە خۆم شک نابەم من بە بێ برین زووخاو دەڕێژم

هاتەوە تەیرەکەی لە گەرمێنێ بەو تەیرەم دەڵێن چۆلەکە
ئەو دڵەم وەک خانەی غەریبانە ئای هێلانەی خۆی لێدەکا

سی ڕۆژەی مانگی ڕەمەزانێ فەڕزە لەسەر ئومەتێ
تۆ لە دنیای ڕووی بۆم نەبووی چت لێ بکەم لە قیامەتێ

سینگت قاغەزی مەرجانان ئای مەلا لێی دەدا خەتێ
هاتەوە تەیرەکەی لە گەرمێنێ بەو تەیرەم دەڵێن شمقاڕی
تیژباڵی خۆی لێکدەداوە نیشت لە قۆپیی باڵباڵی

هەر وەکوو دارە بەن بێ ئاوم وەک گوڵی ژاڵە ژاکاوم
بۆ ڕوحمێک ناکەی بە حاڵم من وەکوو قەقنەس سووتاوم
چیرۆکی گۆرانیی تەیرۆکێ
بە گوتەی 'خدر حەسەن'ی ١٠٠ ساڵەی خەڵکی دارەلەک، خڕناڵ خەڵکی گوندی 'گاپیس'ی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بووە. لە وتووێژێکدا کە ١٦ی ١٠ی ١٣٦٥ی هەتاوی لەگەڵم کردووە، ئەو داستانەی گێڕاوە: "خڕناڵ و هەڵکەتی [دوو بەیتبێژی ناوچەی موکریان] جارێکی دەچنە ئاوایی 'گردک سپییان' بۆ داوەتێ. لەوێ هەڵکەتی ئاشقی بێوەژنێکی دەبێ، سێ برای دەبن؛ نایدەنێ. لەوێوە دەچنە خزمەت میری ڕەواندزێ. میر خۆشخوانێکی دەبێ. لێیان دەپرسێ چ کارەن و لە کوێ ڕا هاتوون؟ دەڵێن لە کوێستانێ ڕا هاتووین و کوتنێ دەڵێین. میر دەڵێ ئەوەش خۆشخوانی منە. ئەگەر چاکترتان زانی ئەوە ڕاتان دەگرم. دەودەمیدا دەستەیەک تەیر لە گەرمێنێ ڕا بەرەو کوێستان دەگەڕێنەوە. هەڵکەتی بە خڕناڵ دەڵێ ئەمن لە گەرمێنێڕا بە پێهەڵکوتن دەیهێنمە ئێرە و ئەتۆش لێرەڕا بیبە بەحرێ [گۆلی ورمێ]. 'تەیرۆکێ' ئەودەمی ئەوان دایانناوە. میر خۆشخوانی خۆی بۆ ئەوان ڕووت دەکاتەوە. نامەیەکیش دەنووسی ئەو ژنەی بدەنێ. هەتا دێنەوە ژنە مێرد بە یەکی دیکە دەکا.
سەرچاوە: گەنجی سەر بە مۆر - ئەحمەدی بەحری