گۆران ئینزیبات

تەیرۆکێ

بە دەنگی: گۆران ئینزیبات
شێوەزار: سۆرانی
1175
هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
بەو تەیرەم ئاخ ئەڵێن هەڵۆیە
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم کە مژدەی ئازادی پێیە
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ حەیات کە مژدەی ئازادی پێیە

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
توخوا لە دوور دێ شەقەی باڵی
توخوا کوڕگەل تێکڕاوە خڕ بن حەیات ئەی دەبا توخوا بپرسین حاڵی
توخوا کوڕگەل هەستن وا خڕ بن حەیات ئەی دەبا توخوا بپرسین حاڵی

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
ئەی لە دوور دیارە دەخوێنێ
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم کە مژدەی ئازادی دێنێ
من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ حەیات کە مژدەی ئازادی دێنێ

لە پاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەر گۆڕم لەبۆ شیوەن
هەتا ماوە نەفەس بفەرما چۆن ئەبێ حاڵم سەد جار بناڵم
وەرە گۆشە گۆش سەرم ببڕە لەسەر ئەم ڕێگایە بمنێژە
بە خوا و بە پێغەمبەر حەقت بە دەستە
خوەم غولامم تۆ گەورەی
خوەم غولامی باخانم

هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ دەی دەی
توخوا گەڕایەوە بۆ کوردستان
هەی لە هیچ شوێنێک لانادا گوڵم
ئەی دەچێتە بەرزی کوێستان
توخوا لە هیچ شوێنێک لانادا حەیات
ئەی دەچێتە بەرزی کوێستان
چیرۆکی گۆرانیی تەیرۆکێ
بە گوتەی 'خدر حەسەن'ی ١٠٠ ساڵەی خەڵکی دارەلەک، خڕناڵ خەڵکی گوندی 'گاپیس'ی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بووە. لە وتووێژێکدا کە ١٦ی ١٠ی ١٣٦٥ی هەتاوی لەگەڵم کردووە، ئەو داستانەی گێڕاوە: "خڕناڵ و هەڵکەتی [دوو بەیتبێژی ناوچەی موکریان] جارێکی دەچنە ئاوایی 'گردک سپییان' بۆ داوەتێ. لەوێ هەڵکەتی ئاشقی بێوەژنێکی دەبێ، سێ برای دەبن؛ نایدەنێ. لەوێوە دەچنە خزمەت میری ڕەواندزێ. میر خۆشخوانێکی دەبێ. لێیان دەپرسێ چ کارەن و لە کوێ ڕا هاتوون؟ دەڵێن لە کوێستانێ ڕا هاتووین و کوتنێ دەڵێین. میر دەڵێ ئەوەش خۆشخوانی منە. ئەگەر چاکترتان زانی ئەوە ڕاتان دەگرم. دەودەمیدا دەستەیەک تەیر لە گەرمێنێ ڕا بەرەو کوێستان دەگەڕێنەوە. هەڵکەتی بە خڕناڵ دەڵێ ئەمن لە گەرمێنێڕا بە پێهەڵکوتن دەیهێنمە ئێرە و ئەتۆش لێرەڕا بیبە بەحرێ [گۆلی ورمێ]. 'تەیرۆکێ' ئەودەمی ئەوان دایانناوە. میر خۆشخوانی خۆی بۆ ئەوان ڕووت دەکاتەوە. نامەیەکیش دەنووسی ئەو ژنەی بدەنێ. هەتا دێنەوە ژنە مێرد بە یەکی دیکە دەکا.
سەرچاوە: گەنجی سەر بە مۆر - ئەحمەدی بەحری