(لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەر چەند دەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
داخۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من)
ڕاستم پێ بڵێ لە کێ تۆراوی؟
لە چی مەلوولی، بۆچی ڕەنجاوی
«ئای شل، وەی شل، شل و شێواوی
هەر ئەڵێی نەوبووکی زاوا لێیداوی»
هەر خۆم بە سەرگەرد، ئاشتی و تۆرانت
تو خوا چی لێهات مەیلی جارانت!
هەرچی تۆ ئەیکەی منەت بە گیانم
کوشتەی دووریی تۆم ڕۆحی ڕەوانم
پەروەردەی ناز و مەڕامەت دیدەم
شەیدای مهیر و قین، تۆی بەرگوزیدەم
بەستەی مەلوولیت،تەنم تەندەوە
بە ناری هیجران، کڵپەم سەندەوە
«ئای شل، وەی شل، شل و شێواوی
تو خوا وەرە دەر، وەی خانمی شلومل، کوبرای چاو شیرین»