ئەرێ پەرچەمی لوولت خستووە بە لادا
پەرچەمی لوولت کەوتووە بە لادا
خۆم بۆ سێدارە کردووە ئامادە
مەمکوژە بە ناز پەچەکەت لادە
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە
ئەرێ با بچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری
با بچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری
تۆبە لە گشت شتێ غەیرەز دڵداری
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە
ئەرێ شەوان شەو ناڵین ڕۆژان ڕۆڕۆمە
شەو و ڕۆژ پەژارەی جووتێ لیمۆمە
خودا خەم نادا من خەمی تۆمە
خودا خەم نادا من خەمی تۆمە
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە
خەتای خۆم نییە دڵ مبتەلاتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە
ئەرێ بانەت بۆ گەڕام تا دار و بێدار*؟؟؟
دەنێرم بۆت بێ بۆی سنجی دار*؟؟؟
بانەت بۆ گەڕام هەمووی دووکانی
بانەت بۆ گەڕام پاکی دووکانی
پەشمەکەی زۆر بوو مەمکی ڕووشانی
پەشمەکەی زۆرە گیانی ڕووشانی
ئەرێ بەرقەڵا مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خانمی تێل بەسەر تۆ حەولی کێتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە
خەتای خۆم نییە دڵ ئیشتیای لێتە
ئەرێ بە فیدای ماڵەکەی ڕوو لە قەسرت بم
بە فیدای مەیلەکەی کەم و کەسرت بووم
بەرقەڵام مەڕۆ پشت قەڵا ڕێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە
خۆزگە ئەمزانی تۆ حەولی کێتە
*؟؟؟= ئەو دوو بەشەمان بەتەواوەتی بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن